بەرنامە و پێڕەو

بەرنامە و پێڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی قەڵەمی کوردستانی ئێران
به‌ندی یه‌که‌م
ناوی رێکخراوه:
- ئه‌نجوومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران
پێناسه‌ی رێکخراوە:
- ئه‌نجوومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران، رێکخراوێکی پیشه‌یی و رۆشنبیریی سه‌ربه‌خۆیه.
به‌ندی دووهه‌م
ئامانجه‌کانی ئه‌نجوومه‌ن:
- ئه‌نجوومه‌ن له پێناوی رێکخستن و کاری هاوبه‌شی رۆشنبیراندا کارده‌کات به بێ جیاوازی بیر‌و باوه‌ڕ.
- ئه‌نجوومه‌ن ناوه‌ندێکه بۆ ئه‌و رۆشنبیرانه‌ی که بڕوایان به بیری ئازاد و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی هه‌یه. ئه‌نجوومه‌ن بڕوای وایه که ره‌خنه‌ی زانستی، کارامه‌ترین چه‌کی رۆشنبیرییه و رۆشنگه‌ریی هێزی خۆی له ره‌خنه و سه‌رله‌نوێ پێداچوونه‌وه‌ی دیارده‌کان و چه‌مکه‌کانه‌وه وه‌رده‌گرێ، كه‌واته هه‌وڵ ده‌دات به شێوازێکی گونجاو و به که‌ڵکوه‌رگرتن له شێوازی زانستی و عه‌قڵی، هه‌موو پێکهاته و دامه‌زراوه و روانگه‌کانی نێو کۆمه‌ڵ به‌ره‌و دیالۆگ و ره‌خنه‌یه‌کی گونجاو بانگهێشت بکات.
- داکۆکی دەکات له ماف و خواسته پیشه‌ییه‌کانی رۆشنبیران به گشتی.
- هه‌وڵددەدات بۆ گه‌شه پێدان و ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی زمان و کولتوری کوردی.
- ئه‌نجوومه‌ن پردێکی په‌یوه‌ندیی رۆشنبیریی جیهانی و رۆشنبیریی کوردییه.
به‌ندی سێهه‌م
- بوون به ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌ندا:
ئەندامبوون لە ئەنجوومەندا به گوێره‌ی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌یە:
- نووسه‌ر بێت، یان له یه‌کێک له بواره‌کانی رۆشنبیریی و هونه‌رییدا کار بکات.
- به‌رنامه و پێڕەوی ناوخۆیی ئه‌نجوومه‌نی قه‌بوڵ بێت.
- فۆڕمی ئه‌ندامه‌تی پڕبکاته‌وه و شوورای بەرێوەبەریی ئه‌نجوومه‌ن په‌سه‌ندی بکات.
- مافی ئەندامەتی بدات.
تێبینی:
بوون بە ئەندام لە ئەنجوومەندا هیچ مەرجێکی نەتەوەیی، فکری و سیاسی نییە.
- ماف و ئه‌رکه‌کانی ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌ندا
ئه‌ندامبوون له ئه‌نجوومه‌ن دا له رووی ویست و ئیراده‌ی ئه‌نداما‌نه و هه‌موو ئه‌ندامان ده‌توانن سه‌رپشک بن لە هه‌ڵبژاردنی یه‌کێک له شێوه‌کانی ئه‌ندامه‌تیدا کە بریتیین لە:
- ئه‌ندامی چالاک
- ئه‌ندامی فه‌رمی
- ئه‌ندامی فەخری
ئه‌لف - مافه‌کانی ئه‌ندام
- ئه‌ندامان ده‌توانن له رووی ئیراده و ویستی خۆیان سه‌رپشک بن بۆ دیاری کردنی شێوه‌ی ئه‌ندامه‌تی له‌هه‌ر کام له پله‌کانی ئه‌ندامبوون له ئه‌نجوومه‌ن دا.
- ئه‌ندامان ده‌توانن ره‌خنه و داواکارییه‌کانیان ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌ن بکه‌ن و له کۆبوونه‌وه‌کاندا باسی بکه‌ن.
- هه‌ر ئه‌ندامێک مافی خۆ هه‌ڵبژاردنی هه‌یه بۆ هه‌موو جۆره لێپرسراوه‌تیه‌ک له ئه‌نجوومه‌ندا.
- هه‌ر ئه‌ندامێک مافی ده‌ست کێشانه‌وه‌ی له ئه‌نجوومه‌ن و لە بەرپرسیارەتییەکانی ئەنجوومەن هه‌یه.
ب - پێناسه و ئه‌رکه‌کانی ئه‌ندام
1) ئه‌ندامی چالاک
- ئه‌رکی گشت ئه‌ندامێکی چالاکە که پابه‌ندبێ به ئامانجه‌کانی ئه‌نجوومه‌ن و هه‌وڵی وەدیهێنانیان بدات.
- له یه‌کێک له لێژنه‌کانی ئه‌نجوومه‌ن یان له بووارێکی کاری ئه‌نجوومه‌ندا چالاک بێت.
- له کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجوومه‌ندا به‌شداری بکات.
- هه‌وڵی جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌کان بدات.
- به‌ڵگه‌و که‌ل و په‌له‌کانی ئه‌نجوومه‌ن بپارێزێت.
- پابه‌ندی پێڕەو و پرۆگرامی ناوخۆیی ئەنجوومەن بێت.
- مافی ئه‌ندامه‌تی بدات.
2) ئه‌ندامی فه‌رمی
- ئه‌رکی گشت ئه‌ندامێکه که پابه‌ندبێ به ئامانجه‌کانی ئه‌نجوومه‌ن و هه‌وڵی وەدیهێنانیان بدات.
- به گوێره‌ی توانا له کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجوومه‌ندا به‌شداری بکات.
- پابه‌ندی په‌یڕه‌و و پرۆگرامی ناوخۆ بێت.
- مافی ئه‌ندامه‌تی بدات.
3)ئه‌ندامی فەخری
- ئامانجه‌کانی ئه‌نجوومه‌ن په‌سه‌ند بکات.
- پابه‌ندی پێڕەو په‌یره‌و و پرۆگرامی ناوخۆ بێت.
- لە دانی مافی ئەندامەتی سەرپشکە.
به‌ندی چوارەم
- سزادان
هه‌ر ئه‌ندامێک په‌یڕه‌وی ناوخۆ پێشێل بکا، یان یه‌کێک له مه‌رجه‌کانی ئه‌ندامێتی له ده‌ست بدات، به‌م شێوه‌ی خواره‌وه هه‌ڵس و که‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت:
- ئاگادار کردنه‌وه - تا دوو جار، جارێک به پێگووتن، جارێک به نووسین.
- لێستاندنەوەی ئه‌ندامیه‌تی.
به‌ندی پێنجەم
- ئۆرگانه‌کانی ئه‌نجوومه‌ن
ئه‌لف - کۆنفڕانسی گشتی
بەرزتریین ئۆرگانی ئه‌نجوومه‌نه کە ساڵێ جارێک ده‌به‌سترێ و ئەو ئەرکانە بەڕێوەدەبات:
- رێفۆڕم له به‌رنامه‌و پێڕەوی ناوخۆی ئه‌نجوومه‌ن کە بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری لەسەر دەدرێت.
- له راپۆڕتی شوورای به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌کۆڵێته‌وه.
- نه‌خشه‌ی کار و چالاکیی داهاتووی ئه‌نجوومه‌ن دیاری دەکات.
- هه‌ڵبژاردنەوەی شوورای به‌ڕێوه‌به‌ری کە به ده‌نگدانی نهێنی بەڕیوەدەچێت.
تێبینی : له کاتی نائاسایی دا، له‌سه‌ر داوای 3/2 ئه‌ندامان کۆنفڕانسی نائاسایی دەبه‌سترێ.
ب - شوورای به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌نجوومه‌ن
- ئه‌ندامانی شوورا له حەوت که‌س پێک دێن کە بریتین لە پێنج ئه‌ندامی سه‌ره‌کی و دوو جێگر.
- شوورای به‌ڕێوه‌به‌ریی، باڵاترین ئۆرگانی جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌کانی نێوان دوو کۆنفڕانسه و به‌رپرسه له پێکهێنانی لیژنه‌کانی ئه‌نجوومه‌ن و دانه‌وه‌ی راپۆرتی یەکساڵە به ئه‌نجوومه‌ن.
- شوورای به‌ڕێوه‌به‌ریی مانگێ جارێک کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی دەبەستێ.
ج. لێژنه‌کانی ئه‌نجوومه‌ن
- لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان.
- لێژنەی راگەیاندن.
- لێژنه‌ی ئیداری.
- لێژنەی ژوورناڵ.
- لێژنه‌ی ماڵی.
د. ئایین نامه‌ی لیژنه‌کانی ئه‌نجوومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران
ئه‌نجوومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران، وه‌ک رێکخراوێک خاوه‌نی پێنج لیژنه‌یه: لیژنه‌ی ماڵی، لیژنه‌ی رێکخستن، لیژنه‌ی راگه‌یاندن، لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و لیژنه‌ی ژۆڕناڵ. هه‌روه‌ها خاوه‌نی دوو ئۆرگانی راگه‌یاندنه به ناوه‌کانی سایتی قه‌ڵه‌م و گۆڤاری قه‌ڵه‌م. ئه‌وه‌ی له‌م نووسراوه‌یه‌دا به‌رچاو ده‌که‌وێ بریتیه له کۆی ده‌قی ئایین نامه‌کانی هه‌موو لیژنه‌کان، له گه‌ڵ ئایین نامه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به سایت و گۆڤاری قه‌ڵه‌م.
ریزبه‌ندی ده‌قی ئایین نامه‌کان:
ـ ئایین نامه‌ی لیژنه‌ی ماڵی
ـ ئایین نامه‌ی لیژنه‌ی ژۆڕناڵ
ـ ئایین نامه‌ی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان
ـ ئایین نامه‌ی لیژنه‌ی راگه‌یاندن
- ئایین نامه‌ی گۆڤاری قه‌ڵه‌م
- ئایین نامه‌ی سایتی قه‌ڵه‌م
ـ ئایین نامه‌ی لیژنه‌ی ئیداری
د. ١/ ئایین نامه‌ی لێژنه‌ی ماڵیی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران
به‌ندی یه‌که‌م
ناو: لیژنه‌ی ماڵیی ئه‌نجوومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران.
پیناسه لێژنه‌ی ماڵی یه‌کێکه له لێژنه‌کانی شوورای به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران، که ئه‌رکی به‌ڕێوه‌به‌ری کار و باری ماڵیی ئه‌نجوومه‌نی له ئه‌ستۆیه.
به‌ندی دووهه‌م
پێکهاته و شیوه‌ی کاری لێژنه:
- لیژنه له سێ تا پێنج که‌س پێک هاتووه.
- به‌رێوه‌به‌ری لیژنه ئه‌ندامی شوورایه.
- له رێگای به‌ڕێوه‌به‌ره‌وه‌یه که لیژنه کاره‌کانی خۆی له گه‌ڵ شوورا هه‌ماهه‌نگ ده‌کا.
- به‌ڕێوه‌به‌ر، دوا به‌رپرسیاری گشتییه له ئاست کاره‌کانی لیژنه‌دا و وه‌ڵامده‌ری شوورایه.
- مه‌ودای یاسایی هه‌ر لیژنه‌یه‌کی کاتی بریتیه له مه‌ودای نێوان دوو کونفرانس.
- مانگی جارێک لیژنه راپۆرتی خۆی چ به شیوه‌ی نووسین و چ به شێوه‌ی زاره‌کی پێشکه‌ش به شوورا ده‌کا.
به‌ندی سێهه‌م
ئه‌رکه‌کان:
- دیاری کردن و کۆکرنه‌وه‌ی حه‌قی ئه‌ندامییه‌تی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌م.
- هه‌وڵدان بۆ دابینکردنی سه‌رچاوه‌ی ماڵی به مه‌به‌ستی یارمه‌تی گه‌یاندن به ئه‌نجومه‌ن، به مه‌رجێک سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجومه‌ن پارێزراو رابگیرێت.
- سه‌رپه‌ره‌ستی و کونترۆڵ کردنی ژماره حساب یان ژماره‌حسابه‌کانی تایبه‌ت به ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران.
- دابین کردنی پێداویستیه ماڵیه‌کانی لێژنه‌کانی ئه‌نجوومه‌ن. ئه‌م یارمه‌تیانه ده‌بێ له لایه‌ن شوورای به‌ڕێوه‌به‌رییه‌وه ته‌ئید بکرێن.
- لێژنه ده‌بێت مانگی جارێک کۆبونه‌وه‌ی خۆی ببه‌ستێ و راپۆرتی کاری مانگانه‌ی خۆی له رێگای به‌ڕێوه‌به‌رییه‌وه پێشکه‌شی شوورا بکات.
به‌ندی چواره‌م
ده‌ست له کارکێشانه‌وه
ئه‌ندام بوون له لیژنه‌ی ماڵی دا له رووی ویست و ئیراده‌وه‌یه، هه‌ر به‌م چه‌شنه‌ش ده‌ست له کارکێشانه‌وه، به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌ست له کار ده‌کێشێته‌وه ده‌بێ مانگێک له‌وه پێش داواکارییه‌که‌ی پێشکه‌ش بکا و لیژنه‌ش ئه‌م داواکارییه په‌سند بکا.
به‌ندی پێنجه‌م
شیوازی کۆبوونه‌وه‌کان
لێژنه‌ی ماڵی مانگی جارێک، پێش کۆبوونه‌وه‌ی شوورای به‌رێوه‌به‌ریی ئه‌نجومه‌ن، به ئاماده بوونی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی لێژنه کۆبوونه‌وه‌ی خۆی ده‌به‌ستێت.
په‌سند کردنی بڕیاره‌کان له رێگای ده‌نگدانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێ. پرنسیپی ده‌نگ وه‌رگرتن له سه‌ر بنه‌مای %50 به ئیزافه‌ی یه‌که.
به‌ندی شه‌شه‌م
بڕیاره‌کانی لێژنه‌ی ماڵی:
گشت بڕیاره‌کانی لێژنه‌ی ماڵی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌م، به شیوه‌یه‌کی دێمۆکراتیک، به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند ده‌کرێت و پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن شۆرای به‌رێوه‌به‌رییه‌وه په‌سه‌ند کران، ده‌بێت به بڕیار و کاری پێده‌کرێت.
د. ٢ / ئایین‌نامه‌ی لێژنه‌ی ژورناڵی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران
به‌ندی یه‌که‌م
ناو: لیژنه‌ی ژورناڵی ئه‌نجوومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران.
پیناسه: لیژنه‌ی ژورناڵ، یه‌کێکه له لێژنه‌کانی شوورای به‌ریوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران، که ئه‌رکی ئاماده کردنی راپۆرت و لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر بارودۆخی چالاکییه رۆشنبیری و مه‌ده‌نییه‌کانی له ئه‌ستۆیه.
به‌ندی دووهه‌م
پێکهاته و شیوه‌ی کاری لێژنه:
- لیژنه له سێ تا پێنج که‌س پێک هاتووه.
- به‌رێوه‌به‌ری لیژنه ئه‌ندامی شوورایه.
- له رێگای به‌ڕێوه‌به‌ره‌وه‌یه که لیژنه کاره‌کانی خۆی له گه‌ڵ شوورا هه‌ماهه‌نگ ده‌کا.
- به‌ڕێوه‌به‌ر، دوا به‌رپرسیاری گشتییه له ئاست کاره‌کانی لیژنه‌دا و وه‌ڵامده‌ری شوورایه.
- مه‌ودای یاسایی هه‌ر لیژنه‌یه‌کی کاتی بریتیه له مه‌ودای نێوان دوو کونفرانس.
- مانگی جارێک لیژنه راپۆرتی خۆی چ به شیوه‌ی نووسین و چ به شێوه‌ی زاره‌کی پێشکه‌ش به شوورا ده‌کا.
به‌ندی سێهه‌م
ئه‌رکه‌کان:
- به‌دواداچوونی هه‌واڵ و ئه‌و بۆنانه‌ی که پیوه‌ندی به ئه‌نجومه‌نه‌وه هه‌یه.
- به‌دواداچون و لێکۆڵینه‌وه له‌مه‌ڕ بۆنه‌کان و چالاکییه رۆشنبیری و مه‌ده‌نییه‌کان.
- له‌مه‌ڕ هه‌رچه‌شنه گوشار یاخود به‌ربه‌ست نانه‌ونه‌وه له‌به‌ر ده‌م حه‌وله رۆشنبیری و مه‌ده‌نییه‌کان راپۆرت ئاماده بکات و دواتر وه‌ک ژووڕنالی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران به سێ زمانی کوردی، فارسی و ئینگلیسی ئاماده‌ی بکات بۆ بڵاو کردنه‌وه.
- راپۆرتی مانگانه‌ی کار و چالاکییه‌کانی خۆی ئاماده بکات.
به‌ندی چواره‌م
ده‌ست له کارکێشانه‌وه
ئه‌ندام بوون له لیژنه‌ی ژورناڵ دا له رووی ویست و ئیراده‌وه‌یه، هه‌ر به‌م چه‌شنه‌ش ده‌ست له کارکێشانه‌وه، به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌ست له کار ده‌کێشێته‌وه ده‌بێ مانگێک له‌وه پێش داواکارییه‌که‌ی پێشکه‌ش بکا و لیژنه‌ش ئه‌م داواکارییه په‌سند بکا.
به‌ندی پێنجه‌م
شیوازی کۆبوونه‌وه‌کان
- لێژنه‌ی ژورناڵ مانگی جارێک، پێش کۆبوونه‌وه‌ی شوورای به‌رێوه‌به‌ریی ئه‌نجومه‌ن، به ئاماده بوونی دوو له سه‌ر سێی ئه‌ندامانی لێژنه کۆبوونه‌وه‌ی خۆی ده‌به‌ستێت
- په‌سند کردنی بڕیاره‌کان له رێگای ده‌نگدانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێ. پرنسیپی ده‌نگ وه‌رگرتن له سه‌ر بنه‌مای %50 به ئیزافه‌ی یه‌که.
به‌ندی شه‌شه‌م
بڕیاره‌کانی لێژنه‌ی ژورناڵ:
گشت بڕیاره‌کانی لێژنه‌ی ژورنالی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌م، به شیوه‌یه‌کی دێمۆکراتیک، به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند ده‌کرێت و پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن شۆرای به‌رێوه‌به‌رییه‌وه په‌سه‌ند کران، ده‌بێت به بڕیار و کاری پێده‌کرێت.
د. ٣ / ئایین‌نامه‌ی لێژنه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران
به‌ندی یه‌که‌م
ناو: لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی ئه‌نجوومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران.
پیناسه: لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌کان، یه‌کێکه له لێژنه‌کانی شوورای به‌ریوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران که ئه‌رکی پێوه‌ندی دروست کردن له گه‌ڵ رێکخراوه هاوچه‌شنه‌کانی له ئه‌ستۆیه.
به‌ندی دووهه‌م
پێکهاته و شیوه‌ی کاری لێژنه:
- لیژنه له سێ تا پێنج که‌س پێک هاتووه.
- ـ به‌رێوه‌به‌ری لیژنه ئه‌ندامی شوورایه.
- له رێگای به‌ڕێوه‌به‌ره‌وه‌یه که لیژنه کاره‌کانی خۆی له گه‌ڵ شوورا هه‌ماهه‌نگ ده‌کا.
- ـبه‌ڕێوه‌به‌ر، دوا به‌رپرسیاری گشتییه له ئاست کاره‌کانی لیژنه‌دا و وه‌ڵامده‌ری شوورایه.
- ـمه‌ودای یاسایی هه‌ر لیژنه‌یه‌کی کاتی بریتیه له مه‌ودای نێوان دوو کونفرانس.
- مانگی جارێک لیژنه راپۆرتی خۆی چ به شیوه‌ی نووسین و چ به شێوه‌ی زاره‌کی پێشکه‌ش به شوورا ده‌کا.
به‌ندی سێهه‌م
ئه‌رکه‌کان:
- ئه‌م لێژنه‌یه زمانحاڵی ئه‌نجومه‌نه روو له رای گشتی و میدیاکان، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ شوورای به‌رێوه‌به‌ری
- حه‌ول دان بۆ پێوه‌ندی دروست کردن له گه‌ڵ رێکخراوه هاوچه‌شنه‌کان ( مه‌ده‌نی، سینفی، ئنجومه‌نه ئه‌ده‌بییه‌کان، ئینجیۆکان، دامزراوه‌کانی پاراستنی ژینگه)
- حه‌ولدان بۆ دروست کردنی تۆرێکی هاوکاری بۆ پشتیوانیکردن له حه‌وله رۆشنبیرییه‌کان
- ئاماده‌کردنی راپۆرتی مانگانه‌ی کار و چالاکیه‌کانی ئه‌م لێژنه‌یه
به‌ندی چواره‌م
ده‌ست له کارکێشانه‌وه:
ئه‌ندام بوون له لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌کان دا له رووی ویست و ئیراده‌وه‌یه، هه‌ر به‌م چه‌شنه‌ش ده‌ست له کارکێشانه‌وه، به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌ست له کار ده‌کێشێته‌وه ده‌بێ مانگێک له‌وه پێش داواکارییه‌که‌ی پێشکه‌ش بکا و لیژنه‌ش ئه‌م داواکارییه په‌سند بکا.
به‌ندی پێنجه‌م
شیوازی کۆبوونه‌وه‌کان:
- لێژنه‌ی پێوه‌ندییه‌کان مانگی جارێک، پێش کۆبوونه‌وه‌ی شوورای به‌رێوه‌به‌ریی ئه‌نجومه‌ن، به ئاماده بوونی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی لێژنه کۆبوونه‌وه‌ی خۆی ده‌به‌ستێت.
- په‌سند کردنی بڕیاره‌کان له رێگای ده‌نگدانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێ. پرنسیپی ده‌نگ وه‌رگرتن له سه‌ر بنه‌مای %50 به ئیزافه‌ی یه‌که.
به‌ندی شه‌شه‌م
بڕیاره‌کانی لێژنه‌ی پێوه‌ندییه‌کان:
لێژنه‌ی پێوه‌ندییه‌کان له چوارچێوه‌ی سیاسه‌ته گشتییه‌کان، بنه‌ما فیکرییه‌کان وبڕیار و په‌سندکراوه‌کانی شۆرای به‌رێوه‌به‌رییدا هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێ و گشت بڕیاره‌کانی لێژنه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌م، به شیوه‌یه‌کی دێمۆکراتیک، به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند ده‌کرێت و پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن شۆرای به‌رێوه‌به‌رییه‌وه په‌سه‌ند کران، ده‌بێت به بڕیار و کاری پێده‌کرێت.
د. ٤ / ئایین‌نامه‌ی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران
به‌ندی یه‌که‌م
ناو: لیژنه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران.
پیناسه: لیژنه‌ی راگه‌یاندن، یه‌کێکه له لێژنه‌کانی شوورای به‌ریوه‌به‌ری ئه‌نجوومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران که ئه‌رکی ده‌رکردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی گۆڤاری قه‌ڵه‌م، بلاوکراوه‌کانی ئه‌نجومه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ری سایتی قه‌ڵه‌می له ئه‌ستۆیه.
به‌ندی دووهه‌م
پێکهاته و شێوه‌ی لێژنه:
- ـ لێژنه‌ی راگه‌یاندن له دوو ستافی گۆڤاری قه‌ڵه‌م و سایتی قه‌ڵه‌م پێکهاتووه (ئائینامەی هەرکام لەم ستافانە لە دوا بەشی ئائیننامەی لێژنەی راگەیاندن دا هاتووە).
- ئه‌ندامانی هه‌رکام له‌م ستافانه له سێ تا پێنج که‌س پێکهاتووه
- به‌رێوه‌به‌ری لیژنه‌ی راگه‌یاندن ئه‌ندامی شوورایه.
- له رێگای به‌ڕێوه‌به‌ره‌وه‌یه که لێژنه کاره‌کانی خۆی له گه‌ڵ شوورا هه‌ماهه‌نگ ده‌کا.
- به‌ڕێوه‌به‌ر، دوا به‌رپرسیاری گشتییه له ئاست کاره‌کانی لیژنه‌دا و وه‌ڵامده‌ری شوورایه.
- مه‌ودای یاسایی هه‌ر لیژنه‌یه‌کی کاتی بریتیه له مه‌ودای نێوان دوو کونفرانس.
- مانگی جارێک لیژنه راپۆرتی خۆی چ به شیوه‌ی نووسین و چ به شێوه‌ی زاره‌کی پێشکه‌ش به شوورا ده‌کا.
به‌ندی سێهه‌م
ئه‌رکه‌کان:
- چاوه‌دێری ئیمایلی ره‌سمی ئه‌نجوومه‌نی قه‌ڵه‌م ده‌کات.
- به‌رپرسیاره له دیزاین و ئابدایت کردنی سایتی قه‌له‌م و، ئاماده کردن و ده‌رکردنی گۆڤاری قه‌ڵه‌م.
- هه‌ڵسه‌نگاندن و پێداچوونه‌وه‌ی بابه‌ته هاتووه‌کان بۆ بڵاو کردنه‌وه له سایت یان گۆڤاری قه‌ڵه‌م.
- ئاماده‌کردنی راپۆرتی کۆبوونه‌وه و کار و چالاکییه‌کانی ئه‌م لێژنه‌یه.
به‌ندی چواره‌م
ده‌ست له کارکێشانه‌وه:
ئه‌ندام بوون له لیژنه‌ی راگه‌یاندن له رووی ویست و ئیراده‌وه‌یه، هه‌ر به‌م چه‌شنه‌ش ده‌ست له کارکێشانه‌وه، به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌ست له کار ده‌کێشێته‌وه ده‌بێ مانگێک له‌وه پێش داواکارییه‌که‌ی پێشکه‌ش بکا و لیژنه‌ش ئه‌م داواکارییه په‌سند بکا.
به‌ندی پێنجه‌م
شێوازی کۆبوونه‌وه‌کان:
- لێژنه‌ی راگه‌یاندن مانگی جارێک، پێش کۆبوونه‌وه‌ی شوورای به‌رێوه‌به‌ریی ئه‌نجومه‌ن، به ئاماده بوونی دوو له سه‌ر سێی ئه‌ندامانی لێژنه کۆبوونه‌وه‌ی خۆی ده‌به‌ستێت.
- په‌سند کردنی بڕیاره‌کان له رێگای ده‌نگدانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێ. پرنسیپی ده‌نگ وه‌رگرتن له سه‌ر بنه‌مای %50 به ئیزافه‌ی یه‌که.
به‌ندی شه‌شه‌م
بڕیاره‌کانی لێژنه‌ی راگه‌یاندن:
گشت بڕیاره‌کانی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌م، به شیوه‌یه‌کی دێمۆکراتیک، به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند ده‌کرێت و پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن شۆرای به‌رێوه‌به‌رییه‌وه په‌سه‌ند کران، ده‌بێت به بڕیار و کاری پێده‌کرێت.
د. ٥ / ئایین‌نامه‌ی لێژنه‌ی ئیداری ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران
به‌ندی یه‌که‌م
ناو: لیژنه‌ی ئیداری ئه‌نجوومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران.
پیناسه: لیژنه‌ی ئیداری، یه‌کێکه له لێژنه‌کانی شوورای به‌ریوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران که ئه‌رکی پێوەندییە نێوخۆییەکانی ئه‌نجوومه‌نی له ئه‌ستۆیه.
به‌ندی دووهه‌م
پێکهاته و شیوه‌ی کاری لێژنه:
- لیژنه له سێ تا پێنج که‌س پێک هاتووه.
- به‌رێوه‌به‌ری لیژنه ئه‌ندامی شوورایه.
- له رێگای به‌ڕێوه‌به‌ره‌وه‌یه که لیژنه کاره‌کانی خۆی له گه‌ڵ شوورا هه‌ماهه‌نگ ده‌کا.
- به‌ڕێوه‌به‌ر، دوا به‌رپرسیاری گشتییه له ئاست کاره‌کانی لیژنه‌دا و وه‌ڵامده‌ری شوورایه.
- مه‌ودای یاسایی هه‌ر لیژنه‌یه‌کی کاتی بریتیه له مه‌ودای نێوان دوو کونفرانس.
- مانگی جارێک لیژنه راپۆرتی خۆی چ به شیوه‌ی نووسین و چ به شێوه‌ی زاره‌کی پێشکه‌ش به شوورا ده‌کا.
به‌ندی سێهه‌م
ئه‌رکه‌کان:
- چاوه‌دێری ده‌کات به‌سه‌ر کار و به‌رنامه و پێوه‌ندییه نێوخۆییه‌کانی ئه‌نجومه‌ن.
- به پێی بڕگه و یاساکانی ئه‌ساسنامه‌ی ئه‌نجومه‌ن، لێپرسینه‌وه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌ندامان.
- لێکۆڵینه‌وه له داواکاری بۆ به ئه‌ندام بوون یان ده‌ست کێشانه‌وه له ئه‌ندامه‌تی ئه‌نجوومه‌ن و، به‌رزکرده‌نه‌وه‌ی ئه‌م داوایه بۆ شوورا.
- پیوه‌ندی دروست کردن له نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ندا و به سه‌رکردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی قه‌له‌م.
- پاراستنی ئه‌رشیڤ، نامه و به‌ڵگه‌نامه‌کانی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌م.
- ئاماده‌کردنی راپۆرتی کۆبوونه‌وه و کار وچالاکییه‌کانی ئه‌م لێژنه‌یه.
به‌ندی چواره‌م
ده‌ست له کارکێشانه‌وه:
ئه‌ندام بوون له لیژنه‌ی ئیداری دا له رووی ویست و ئیراده‌وه‌یه، هه‌ر به‌م چه‌شنه‌ش ده‌ست له کارکێشانه‌وه، به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌ست له کار ده‌کێشێته‌وه ده‌بێ مانگێک له‌وه پێش داواکارییه‌که‌ی پێشکه‌ش بکا و لیژنه‌ش ئه‌م داواکارییه په‌سند بکا.
به‌ندی پێنجه‌م
شیوازی کۆبوونه‌وه‌کان:
لێژنه‌ی ئیداری مانگی جارێک، پێش کۆبوونه‌وه‌ی شوورای به‌رێوه‌به‌ریی ئه‌نجومه‌ن، به ئاماده بوونی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی لێژنه کۆبوونه‌وه‌ی خۆی ده‌به‌ستێت.
په‌سند کردنی بڕیاره‌کان له رێگای ده‌نگدانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێ. پرنسیپی ده‌نگ وه‌رگرتن له سه‌ر بنه‌مای %50 به ئیزافه‌ی یه‌که.
به‌ندی شه‌شه‌م
بڕیاره‌کانی لێژنه‌ی ئیداری:
گشت بڕیاره‌کانی لێژنه‌ی ئیداری ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌م، به شیوه‌یه‌کی دێمۆکراتیک، به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند ده‌کرێت و پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن شۆرای به‌رێوه‌به‌رییه‌وه په‌سه‌ند کران، ده‌بێت به بڕیار و کاری پێده‌کرێت.
به‌ندی شەشەم
- دارایی
- یارمه‌تیی ماڵیی که‌س و لایه‌ن و رێکخراوه مه‌ده‌نی و ده‌وڵه‌تییه‌کان.
- داهاتی فرۆش و چالاکیی ئه‌نجوومه‌ن.
- ئابوونه.
به‌ندی حەوتەم
- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ن
کۆنفڕانسی گشتی مافی بڕیاردانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هه‌یه، که هه‌میشه 3/2 ی ئاماده‌بووان ده‌بێ ده‌نگی بۆ بده‌ن.
تێبینی:
دوا پێداچوونه‌وه، به‌رواری 01.10.2010
