هه‌م گلوبالیزاسیۆن و هه‌م که‌سایه‌تی دوو چه‌مکی کۆنی تازه، یاخود تازه‌ی کۆنن. له‌و کاته‌وه که مرۆڤ هه‌ست ده‌کا سه‌روه‌ریه‌که‌ی به‌رامبه‌ر به‌و شتانه‌ی که له ژێر رکێف و کۆنتڕۆڵی تاکه‌که‌سی ئه‌ودان، ده‌که‌وێته ژێر هه‌ره‌شه و نه‌مان له لایه‌ن هه‌ندێ ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه‌ی بان تاکه‌که‌سیه‌وه، هه‌تا ئه‌وکاته‌ی که سه‌روه‌ریی نیشتمانه‌که‌ی له لایه‌ن هه‌ندێک ئۆرگان و دامه‌زراوه‌ی بان نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ده‌که‌وێته ژێر پرسیار، مرۆڤ له ئه‌سڵدا له به‌رامبه‌ر دیارده‌یه‌ک به ناوی گلوبالیزاسیۆن (به جیهانی بوون) راوه‌ستاوه.
هاوكات كه خه‌ریكه دیسكورسێكی جیاوازی «شوناس» شكڵ ئه‌گرێ، له‌ناو ئه‌م گوتاره‌شدا خاڵی پارادوكس خۆی ئه‌خاته به‌رچاو، ئه‌م «شوناسه»ی پێشوو پیاوانه و مونۆلوگ بوو، به‌ڵام له ژێر باندۆری ئالیه‌تی نوێی جیهانی، ره‌نگی ژنانه و ده‌نگی ژنانه‌یش خه‌ریكه مۆركی خۆی له‌م ناسنامه‌یه نوێیه ئه‌دات. ئێستا ئه‌مه له‌وانه‌یه هه‌ندێك دژه بۆچوونی له‌به‌رامبه‌ر دا په‌یدا بێت، / ئازاد حاجی ئاقائی...
کاریگه‌ری میدیا له سه‌رده‌می به‌جیهانیبووندا بۆته چه‌قی باس له‌سه‌ر تیوری کولتور. باسێک که له‌پشت ئه‌م بۆچوونه‌یه پێی وایه که کولتور، ستایلی ژیان و شوناس به شێوه‌یه‌کی گه‌لێ به‌ربڵاو له ژێر کاریگه‌ری میدیای نێونه‌ته‌وه‌ییدان. هه‌تا ئێستا لێکۆڵینه‌وه‌ی له مه‌ڕ میدیا، شوناسی له چوارچێوه‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا پێناسه ده‌کرد به واتایه‌کی تر میدیا باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد / شاهۆ حه‌سه‌ن پوور...
ئه‌م بابه‌ته به فۆرماتی (PDF) ئاماده کراوه....
به پێی ئه‌وه‌ی که شوناس چه‌ند لایه‌نی هه‌یه و له خۆگری توخمگه‌لی ئه‌رێنی و نه‌رێنی و پێشکه‌وتوو و دواکه‌وتووه ،پرسی هه‌ڵبژاردن دێته ئاراوه. هه‌ڵبژاردن له نێوان توخمگه‌لی جیاوازی ئیرتجاعی و پێشکه‌وتوودا. ڕه‌نگه هه‌ر وا باشتر بێ به جێگای پرسیاری ئێمه کێین؟ پرسیاری ‹‹چی بکه‌ین›› دابنێین باشتر بێ و هه‌ندێ له گرێ پووچکه‌کانی پرسیاری شوناس و هه‌روه‌ها ژیانی نه‌ته‌وه‌ییمان بکاته‌وه. / حسێن ره‌حیمیان...
ره‌نگه تا ئاستێکی زۆر له‌وه‌دا مرۆ بتوانێ دڵنیا بێت که شوناسی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه شوناسی تاکایه‌تی خۆی ده‌بێت له ناو تۆڕێکی جیهانیدا. ئه‌م تاکه ده‌توانێ لۆکا‌ڵی و ناوچه‌یی بێت، ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی بێت، به‌ڵام تاکایه‌تی، مه‌یل و ره‌وتی سه‌ره‌کی و بنه‌ڕه‌تی ئه‌و ده‌بێ، واته دیارده‌یه‌ک که رۆژ به رۆژ زیاتر په‌ره ده‌ستێنێ. / فه‌روخ نیعمه‌ت پوور...
گرینگه روانگه‌ی به‌جیهانی بوون ببێت به مۆتیڤاشیۆنێک بۆ نه‌هێشتنی چه‌وساندنه‌وه. ئیستا ئیتر سه‌رنجه‌کان زیاتر به‌ره‌و دێمۆکراتیزه کردنی لۆکاله‌کانه. ئه‌گه‌ر تاک له لۆکالی خۆیدا بچه‌وسێته‌وه و هه‌ست به نامۆ بوون بکا، چۆن ده‌توانێ له جیهانێکی به‌ربڵاودا هه‌ست به ئارامی و سۆزی ئینسانی خۆی بکا. / رزگار ئه‌مین نژاد...
جیهانیبوون ده‌کرێ وه‌کو سه‌رله‌نوێ کردنه‌وه‌ی په‌یووه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی جیهان پێناسه بکرێت و پرسی نه‌ته‌وه هێشتا به یه‌كێک له گرنگترین چه‌مکه زانستی‌یه‌کانی بیرمه‌ندان مه‌زنده ده‌کرێت. وه‌کو نموونه ده‌کرێ ئاماژه به په‌یدابوونی نه‌ته‌وه‌گه‌رایی لۆکا‌ڵی له ئه‌وروپا و شوێنه‌کانی دیکه بکرێت. / حشمه‌ت خووسره‌وی...