نیازی رێبه‌ری تایبه‌تمه‌ندییه‌کی فره‌لایه‌نی هه‌یه، واته پێویستی رێبه‌ر هه‌م له لای کۆمه‌ڵگا و هه‌میش له لای تاک. چوونکه له به‌ستێنی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌یه که نیازه‌کانی مرۆڤ ده‌بن به واقع. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه هه‌م له کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و هه‌میش له کۆمه‌ڵگای نه‌ریتیدا یه‌ک ئاراسته‌ی هه‌یه، به‌ڵام شێوازی رێبه‌ری له هه‌ردوو کۆمه‌ڵگادا به دوو مێتۆدی جیاواز کاری پێده‌کرێ. / رزگار ئه‌مین نژاد
رێبه‌ری کردنی ئاڵوگۆڕ له وڵاتی ئێمه گه‌ر خۆی له چه‌مکی مۆدێڕنی رێبه‌رایه‌تی (که بزربوونی رێبه‌ره) نزیک نه‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت سواری شه‌پۆلی رووداوه‌کانی داهاتووش بێت و ببێته خاوه‌نیان، هێشتا قه‌یران له گه‌ڵ خۆی به‌رهه‌م دێنێته‌وه و ناتوانێ وه‌ڵامده‌ری پێویستییه‌کانی گۆرانێکی مۆدێڕن بن. رێبه‌رایه‌تی مۆدێڕن! ئه‌مه‌یه یه‌کێک له پێویستیه گرنگه‌کانی کۆمه‌ڵی ئێمه به‌ره‌و مۆدێڕنیزاسیون. / فه‌روخ نیعمه‌ت پوور...
به‌مجۆره ئێمه خۆمان له به‌رانبه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا ده‌بینین که ده‌مێک ساڵه هه‌وڵ ده‌دا تا بنیاده مه‌ده‌نییه‌کانی خۆی دامه‌زرێنێ و به که‌ڵکوه‌رگرتن له شێوازه‌وکانی خه‌باتی مه‌ده‌نی تێئه‌کۆشێ خواسته‌کانی خۆی به سه‌ر سیستمی سیاسی نادیموکراتیکدا بسه‌پێنێ و پێگه نه‌ریتییه‌کانی نێو کۆمه‌ڵ که به شێوه‌ی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن رژیمی حاکمه‌وه ساپۆرت ده‌کرێن، ئیزۆله بکا. / کۆسار فه‌تاحی...
پایه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له سه‌ر پره‌نسیپ‌و بناغه‌ی رێبه‌ریکردن به شێوازێکی یاسای و ئه‌قڵانی دارێژراوه. ئه‌م یاسانه گوازرشت له مافه‌کانی هاوڵاتی و ئازادییه مه‌ده‌نیه‌کانی خه‌ڵک ده‌کات. له وه‌ها کۆمه‌ڵگایه‌کدا تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ زیاتر ده‌بنه خاوه‌نی شوناسی تاکه که‌سی خۆیان و رێبه‌ر وه‌کو مرۆڤێکی تاک که‌مڕه‌نگ ده‌بێته‌وه و زیاتر ملکه‌چی کاری هاوبه‌ش و به کۆمه‌ڵ ده‌بێت. / حشمه‌ت خووسره‌وی...
تایبه‌تمه‌ندی یه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌مان ده‌با که بوونی رێبه‌ر وه‌ک تاکێکی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات، بکه‌وێته به‌ر گومان. ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و جیاوازی یه ئێجگار زۆره‌ی له نێوان پێناسه‌ی چه‌مکی رێبه‌ر له کۆمه‌ڵگای نه‌ریتی و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی دا ده‌بینرێ. له کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی دا نوێنه‌ری ده‌سه‌ڵات شیاوتر خۆ ده‌نوێنێ تا رێبه‌ر. / خالید که‌ریمی...
کۆمه‌ڵناسی کوردی کاتێک دروست ده‌بێت که دیدی "تاک" به‌رانبه‌ر به کۆمه‌ڵگا بگۆڕدرێ و هه‌ڵگری هه‌ر چه‌شنه ره‌خنه‌یه‌ک بێت، و توێژینه‌وه‌کان و لێکۆڵینه‌وه‌کان به شیوه‌یه‌کی عادڵانه ئه‌نجام بدڕێن. یاسا و نۆرمه‌کان که له‌سه‌ر بنه‌مای قه‌ومی و گروپی پێک هاتوون، گۆڕانکارییان به‌سه‌ر دابێت و متمانه بۆ هاوکاری لای گشت ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی پێک بێت. / قادر نیکپوور...