زۆربی نووسەرانی ئێرانی دەنووسن زمانی فارسی سێ قۆناغی هەبووە کە بریتین لە: پارسیی کۆن" پارسی ناوەڕاست یان پاڵەوی" فارسی نوێ یان دەڕی. بە واتایەکی تر ئەم بیرۆکەیە زۆربەی زمانە کۆنە ئێرانییەکانی بە موڵکی زمانی فارسی زانییوە. لە کاتێکدا ئێستە بە هۆی خوێندنەوەی بەڵگە مێژووییەکان و زمان‌ناسی نوێوە روون بووەتەوە کە فارسی دەری نە تەنیا بەر لە ئیسلامیش بڕەوی هەبووە بەڵکو درێژەی پاڵەوی نییە / کامران موحه‌مه‌د ره‌حیمی
هه‌ر کاتیکیش کۆمه‌ڵگه ده‌رگیری قه‌یرانێکی ئابووری له‌م چه‌شنه بووه، ئیدی کێشمه‌کێشی چینایه‌تی توند ده‌بێته‌وه. ئه‌حزابی سیاسی و گروپه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و بیروباوه‌ڕه جیاوازه‌کان ده‌چنه ململانێکی تندو ئاشکراوه، لێره‌وه بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه جیاوازه‌کان به پلاتفۆڕمی جیاوازه‌وه دێنه مه‌یدان و هه‌وڵی سازدانه‌وه‌ی باری ئابووری و سیاسی کۆمه‌ڵگه ده‌ده‌ن./ ئه‌کره‌م سه‌عید...
در بعضی کشورهای سکولار (مانند نروژ) مسیحیت یک دین دولتی است. اما این بدان معنا نیست کە مسیحیت هویت دولت را از لحاظ ایدەئولوژیکی تشکیل می دهد. بلکە بدین معناست کە دین مرجعی اخلاقی و ارزشیست در راستای تقویت عناصر اخلاقی سیاست. چنانکە هابرماس نیز بر این وجە مثبت دین تاکید می کند. / فرخ نعمت پور...
لە ناوەڕۆکی دیمۆکراسی دا هێمنایەتی لە گەڵ توند و تێژی دا نیە بەڵکو دیمۆکراسی بە توندی، توند و تێژی لە دڵ و باس و خواسەکانی کۆمەڵگە دوور دەکاتەوە. ئەمەش ساقترین رەوتی بەرز بوونەوەی بیری سەربەستی خوازانەیە، کە رەخنە گرتن لە هەموو شتێک بە شێوەیەکی ساکار بۆ هەموو چینەکانی خەڵک کە لەو کۆمەڵگەیەدا دەژین بوونی هەیە / مەحسین کەرەمجوو
...
بە گشتی دەبینین واتا و گەردانی وشە دوو ئەدگاری هەرە دیاری لێکۆڵینەوەکانی گریکەکان بوو، ئەوان لە سەر ژمارەی بەشەکانی ئاخاوتن بیری جیاوازیان هەبووە و هەتا کات بەرە و پێش دەچێت لە لای ئەوان ژمارەی کەرەسەکانی گۆ کردن لە رووی واتایەوە زۆرتر دەبن./ جه‌بار میرانی
...
ئێمە وەک ئەنجوومەنی قەڵەمی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هێژا محەممەد موکری، نووسەران و هۆگرانی ئەدەبی کوردی دەکەین و هیوای سەبووری بۆ ئازیزانی دەخوازین. / ئەنجوومەنی قەڵەمی کوردستانی ئێران...
"رێزی دووڕوویانە" جۆرێک لە مۆڕاڵی کۆمەڵگای ترادیسیۆنی و لە هەمان کاتدا یەکێک لە پارادۆکسەکانیەتی. واتە مۆڕاڵێکی پارادۆکساڵ. لەم مۆڕاڵەدا بە هاتنە ژوورەوەی لایەنی سێهەم واتە پلە و پایە و شوێن، پێوەندیی راستەوخۆ و دوو لایەنەی مرۆڤەکان ئاڵۆزدەبێ و ئەخلاق دەبێ بە دیاردەیەکی تەماوی. / فەڕۆخ نێعمەتپوور...
چرپەى رۆحێکى نەزانراو کە نیوەى لە خوا دەچوو، نیوەى لە شەیتان/ پێی‌گوتم: ئەو رۆژە دێت... ئەو رۆژە دێت/ کە بەو لێوە تۆزاوییانە بە تۆزى بەخیلى و خیانەت، ماچتدەکەن/ ئیدى ئەو کوڕە پەپوولەیە نابیت،.../ئەو کوڕە بێگەردە نابیت،...
...
تابۆ (Tobou) کان و بڤەکان بە وتەى ژۆرژ باتاى ئەرکیان کپکردنەوە و داتەکاندن و لەناوبردنى توندوتیژیگەلێکە کە لە بوونى ئادەمى دا مەزەندە و شيمانه دەکرێت. سەربوردە و تەمەنى تابۆکان دوورەدەست تر و ئاسۆلێڵترن لەوەى کە ئێمە بتوانین هۆکار و بەرکارى هاوکێشە تابۆییەکان دیارى بکەین، تاکوو ئەگەر دواتر تابۆ شکێنى کرا خوێندنەوەیەکى فرەرەهەند و هەمەلایەنى لێبکەین....
پێکهاتى گشتى ئەم جارەى هەنگاو لە دوو بەشى تایبەتى و گشتى داڕێژراوە. بەشى تایبەتى هەڵگرى بابەتگەلێک لە عادڵ قادرى، یوونس رەزایى، رەئووف مەحموود پوور، رێبوار سیوەیلى، هاشم عەلى وەیسى، موحسین کەرەمجوو، شاعیرى کۆچکردوو ‘ئیسماعیل فەرەجى نوور"، جەبار میرانى،یە و بەشى گشتیش لە خۆگرى بابەت و وتارى خوێندکارانى زانکۆى کوردوستانە. / بەڕێوەبەرانی گۆڤاری هەنگاو...
به نظر من موج ن‌و چیزی نساخت، بلکه چیزهای زیادی را نابود کرد و این سرزنش و نقدی است که من به موج ن‌و وارد می دانم. چون آنها - آدم های موج ن‌و- سینمای قبلی را با نگاهی از بالا تحقیر می کردند. سینمایی که بسیار فشرده و پیچیده بود. موج ن‌و به نظرم نوعی بازی بچگانه بود. انگار بچه ها بودند که فیلم می گرفتند. این که مثلا در خانه مادربزرگ فیلمبرداری کنیم، یعنی خیلی آماتوری بود.
...
باسه‌که له دوو به‌شدا پێشکه‌ش کرا. به‌شی یه‌که‌م جۆره‌کانی نامۆیی بوو که له لایه‌ن پێشکه‌شکاری باسه‌که‌وه به‌م جۆره ریزبه‌ندی کرا بوون. 1. نامۆیی زگماکی 2. نامۆیی دابڕان 3. ته‌مه‌نی 4. عیرفانی 5. مێژوویی (الف. گشتی ب. نه‌ته‌وه‌یی) 6. فه‌لسه‌فی 7. کۆمه‌ڵگایی و تاکی. / ئامادەکردنی سایتی قەڵەم...
کاروان عومەر کاکەسوور، یەکێکە لەو نووسەرانەى کە هەمیشە بەردى گومانى خۆى فڕێ دەداتە ناو گۆمى مەنگى یەقینەکانى خوێنەر و واى لێ دەکات جارێکى دى بە هەموو قەناعەتەکانیدا بچێتەوە. ئەوەى (کاروان عومەر کاکەسوور) لە دیکارت جیا دەکاتەوە، ئەوەیە کە ئەو بە پێچەوانەى "دیکارت" ەوە کار لەسەر گومان دەکات، بەوەى خۆى نایەوێت لە ڕێگەى گومانەوە خوێنەر بە هەقیقەتەکان بناسێنیت، کە دیکارت ئەم کارەى دەکرد. / کاروان محەممەد فەتاح...
لەراستیدا من ئامانجم بوو لە رێگەى ڕۆمانى ڕاستییە درۆزنەکانەوە قسە لەسەر چەند حاڵەت و چەند ڕووداوگەلێکى فیکرى و دەرونى بکەم، کەتێکڕا بارگاوى بێت بەسەرەتاى بونیاد و دروستبوونى ئەو عەشقەوە کە ڕۆمانەکەى پێکهێناوە. چونکە گەر ڕاستگۆبم پێویستە بڵێم کە سەرەتاى دروستبوونى فیکرەى وەها تێکستێک هیچ پەیوەندییەکى نیە بە داکەوتە و واقیعى ژیانەوە، بەڵکو پەیوەستە بە کۆمەڵێک خاڵى فیکرى و ڕۆحى ئینسانەوە. / گۆران رەئوف...
لە ناسیونالیزمدا ئێمە ئەو رەگەزانە نابینین کە باس لە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی وڵات دەکەن. هەربۆیە لێرەوە ناسیونالیزم ناتوانێ خاوەنی بەرگی ئایدیۆلۆژیا بێت. ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ناسیۆنالیزم لە راستەوە تا چەپ بە گوێرەی بارودۆخ خاوەنی بن و خۆیان پێیەوە پێناسە بکەن. بۆ وێنە هەم بیسمارک دەتوانێ ناسیۆنالیست بێت و هەم "هوشی مینە" ی ڤیتنامی. / فەڕۆخ نێعمەتپوور...
زۆر ره‌خنه‌ی لێده‌گیردرێت و به دژه جوو تاوانبار ده‌کرێت، به‌ڵام هاوکات به‌شێکی به‌رچاو له رۆشنبیرانی وڵاتانی دونیا ته‌نانه‌ت وڵاتی ئیسرائیلیش دێنه پاڵ گراس و به‌رگری له کاره‌که‌ی ده‌که‌ن. له‌وانه رۆژنامه نووسی ئیسرائیلی به ناویGideon Levi له رۆژنامه‌ی حائرێز ده‌نوسێت: "له‌وانه‌یه گراس له شێعره‌که‌یدا بڕێک زیاده‌ره‌وی کردبێت به‌ڵام زۆر راستی تێدایه که ده‌بێ بووترێت." /
وەرگێڕانی لە سویدییەوە: رەسوڵ سەفەریانی...
ئەو کۆمەڵگایانەی زیاتر خەریک و سەرقاڵی فەلسەفەن (بە تایبەت لە رێگای سیستەمی خوێندن و پەروەردەوە)، سەرەڕای جیاوازیی تیۆرەکان، لە ئاکامدا دەتوانن سێنتەزێک لە کۆی ئەو تیۆریانە بدۆزنەوە کە لە باری کلتور و فەرهەنگی سیاسییەوە رێگانیشاندەر بن. هەتا ئاستی ئەم خۆخەریک کردنە بە فەلسەفە لە خوارترەوە بێت، ئەوا ئەم سێنتێزە (وەک کۆیەکی فەرهەنگی و کلتووری) لاوازترە. / فەڕۆخ نێعمەتپوور...
"هەربیورگ واسموو" ی نووسەر، سەبارەت بە مەرگی ئەم نووسەرە پڕخوێنەرە دەڵێ: "گەلێک خەمناکە کە چیدی بەرهەمی دیکە لەم خاتوونە نابینین، بەڵام زیاتر لەمە لە دەستدانی ئەم نووسەرە بە مانای لە دەستدانی مرۆڤێکی گەرم و رووخۆش و خەڵک خۆشەویست بوو." / ئامادەکردنی سایتی قەڵەم...
از خلال این نامه‌ها خاطرات و لحظه‌هایی روایت می‌شوند که طرح زندگی همینگوی را کامل‌تر می‌کند، جهانگرد و ماجراجویی که از جبهه‌های جنگ در اروپا تا شکارگاه‌های آفریقا، مجموعه‌ای از تجربه‌های دهشتناک و یگانه را از سر گذرانده‌است. اما چه اشتراکی میان این آمریکایی سرشناس و پا به سن گذاشته و آن جوانک گمنام ایتالیایی وجود دارد ؟ / احسان عابدی...
زمان خاوەنی دوو رەهەند و دوو کارکردی جیاوازە کە لە پێوەندی لە گەڵ پرسی ناسێنەدا نابێ لەبیر بکرێن؛ یەکەم، رەهەندی ئامرازی بۆ پێوەندی و ئاخاوتن. دووهەم رەهەندی سەمبوولیک. لە ئاستی رەهەندی ئامرازی‌دا زمان ئامرازێکی نیوتراڵ و بێ‌لایەنی پێوەندیکردنە. لە ئاستی سەمبولیک‌دا بەڵام، زمان بەشێکە لە شتێکی گەورەتر، فاکتەرێکە بۆ ئیفادەی کولتووری و سیاسی. / رێبوار کەریمی...
لەم نووسینە بینکورتەدا من هەوڵ دەدەم بەگوێرەی توانا، شێوەی رەفتاری برایم خانی یونسی لە گەڵ زمان بەگشتی، شێوەی مامەڵەکردنی ئەو لەگەڵ ناسێنەی (هویت) کوردی و نرخ و بایەخی زمان لەو پێکهاتەیەدا، بخەمەڕوو. هەڵوێستە دەربڕاوەکانی برایم خان لە نووسین و وتووتێژەکانیدا، بنەمای لێکدانەوەکانی من پێک دێنن. / رێبوار کەریمی...
ئیداره‌ی گشتی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان و بنکه‌ی ئه‌ده‌بی فه‌رهه‌نگی بانه "به‌رۆژه" له درێژه‌ی چالاکییه ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگییه‌کانی له پانتاوی ئه‌ده‌بی چیرۆک بۆ ڕێز لێنان له چیرۆک و نووسه‌رانی ولاته‌که‌مان و هه‌روه‌ها ناساندنی نووسه‌ران به کۆمه‌ڵگای ئه‌ده‌بی و به پێزتر کردنی هونه‌ری چیرۆک و ناساندنی کوردستان وه‌ک مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ر و فه‌رهه‌نگ ده‌یه‌مین فستیڤاڵی چیرۆکی بانه به‌ڕێوه ده‌بات....
هەر شانۆیەکی تەواو جیاوازە چ لە نێوەڕۆکدا و چ لە فۆڕمدا. ئەو بەردەوام بیر لە شێوازە نوێیەکان دەکاتەوەو بەردەوام بە شتی نوێ لە شانۆدا بەشداری دەکا. گوبلێز پێی وایە شانۆ شوێنێک نیە کە بینەرەکان بە بۆچوونەکانی خۆیانەوە رووی تێکەن. دەڵێ: "بۆ من شانۆ شوێنێکە کە ئەزموونی نوێ بە جەماوەر دەبەخشێ." / وەرگێڕانی سایتی قەڵەم...
هەندێک یان بەشێکی زۆر لەم شاعیرە تووڕانەی نیشتیمان بێ هیچ گوێدانە دوودڵیەک لەبەرامبەر نەوەکانى ئایندەدا و لەبەرامبەر مێژوودا و لەبەرامبەر ئاڵۆزکردنی دونیاکەدا سەرقاڵی کاری خۆیانن لەکێڵگەکانی ئەدەبدا و بێباکن لە مێژوو، بێباکن لە ئێستا و لە داهاتووش، هەرئەم بێباکیەیە وایکردووە ڕۆژ بەڕۆژ ئەم دیاردەیە پێگەی خۆی بەهێزتر بکات، کەوا واخەریکە دەشبێتە ڕەسەن بوون و جۆرێک لە چەمکی نوێى ئەدەب. / گۆران رەئوف...
نه‌ورۆز، چه‌پکێ گوڵی ره‌نگاڵه‌ی بۆن خۆش به ده‌سته‌وه و زه‌رده‌یه‌ک له‌سه‌ر که‌لی لێوی. دێت به ئارامی و له‌نجه و لار، به‌ڵام به بڕیار. شنه‌ی شه‌ماڵی، شار و دێ داده‌گرێ، وه‌ک خه‌یال نه‌رم و وه‌کو خه‌و خاو. له‌شی ئیشک و ته‌زیوی زه‌وی له‌ژێر له‌نجه‌ی په‌نجه‌یا، وه‌ک مۆم نه‌رم ئه‌بێت ودڵی ساردی به‌رد پڕ له ئاو ده‌کات و به هه‌ڵمی کوڵمی، روومه‌تی به‌فرینی که‌ژ له شه‌رمێکی کچانه‌دا گه‌رم ئه‌کات. ...
مەرگی ئیبراهیم یونسی لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا هێنانەوە بیری خەون و ئارەزووی پیرەمێردێکە کە بۆ خۆی لە داستانێکدا ئاماژەی پێ داوە. تەنیا بەم جیاوازییەوە کە داستانەکەی ئەو وەبیرهێنەرەوەی خەون و ئارەوزووەکانی نەسڵی ئێمەیە کە هێشتا بۆ وەدیهێنانی خەونە جۆراوجۆر و هەندێ جار پارادۆکساڵەکانی، رێگا جوان نادۆزێتەوە و خەریکی کار و تێکۆشانێکی بەردەوام و کۆڵنەدەرانەیە. / وەرگێڕانی قەڵەم...
ئەو شوێنەى کە شاعیر لێى بێزار و تووڕەیە، زەوییە کە هێندەى دەریاکان خوێنى بەرهەم هێناوە و تاقە ڕەنگێک کە مرۆڤەکان بۆیان هەیە بیبینن رەنگى سوورە، جەنگ بەردەوام کارى خۆى دەکات، پێکەنین بە سووتانى شاعیرێک، واتا سووکایەتى گەورە بە مرۆڤە جوان و هەست ناسکەکان و ڕێز نەگرتن لە وشە و نووسینەکانیان، جەلاد باڵادەستە و لە ئامادەباشیدایە بۆ ئەوەى مرۆڤە باش و بێدەنگەکان بکاتە قوربانیى. / کاروان محەمەد فەتاح...
دوور كەوتنەوەی مارف لە یاسا‌و كاروان‌و هەڵاتن لە زیندان، بانگەوازو هەڕەشەیەكی نهێنی‌و شاراوە بوو كە لە قۆڵایی رۆح‌و هەناویدا ئابڵۆقەی دابوو كە هانی دەدا بۆ نوێبوونەوە‌و هانی دەدا بۆ گەڕانەوە بۆ ئامێزی ئەو كۆمەڵە پێوەندی‌و بیرەوەری‌و پاشخانە فەرهەنگییەی كە پێی پەروەردە كرابوو. / شەریف فەللاح...
گه‌رچی ئیبراهیمی یونسی به درێژای ته‌مه‌نی پڕ به‌ره‌که‌تی زیاتر وه‌ک وه‌رگێڕێک ده‌ناسرا و له نێو وه‌رگێڕه‌کاندا خاوه‌ن پله‌یه‌کی به‌رز بوو، به‌ڵام هاوکات نوسه‌رێکی گه‌وره و ده‌ستڕه‌نگینش بوو که شایانی ئه‌وه بوو سه‌رنجی زیاتر و به‌هایه‌کی زۆرتر به نوسراوه‌کانی بدرێت که نه‌درا. / وەرگێڕانی: رەسول سەفەریانی...
یه‌که‌م جار که کتێبی هوونه‌ری چیرۆک‌نووسی ئیبراهیمی یونسی م دیت، بۆم ده‌رکه‌وت که من کتێبی نوسه‌رێک ناخوێنمه‌وه که له‌وێدا ده‌یهه‌وێت باسی هوونه‌ریی جواننووسین و ڕازاندنه‌وه‌ی تێکست و ته‌کنیکی وه‌رگێڕانت بۆ بکات، به‌ڵکو له‌وێدا له‌گه‌ڵ شێوازێکی نوێ له‌تێگه‌یشتن، له ئه‌زموون و تاقیکردنه‌وه‌کان و به‌کورتی شێوازێکی دیکەی ناسینی ڕاستیه‌کان و هه‌وڵدان بۆ سه‌لماندنیان له ڕێگه‌ی گۆڕینی بیرولێکدانه‌وه، به‌ره‌وڕوو ده‌بیت./ باقی تالیبولعلم...
ئەمڕۆ ئێمە کۆبووینەوەتەوە هەتا بە پێشکەش کردنی کۆمەڵێک نووسین و شیعر و یادەوەری، هەروەها بە خوێندنەوەی بەشێک لە بەرهەمەکانی دکتۆر ئیبراهیم و بۆچوونی خەڵکانی تر لە سەری، رێز بگرین لە تێکۆشانی بێ وچان و ماندوویی نەناسانەی ئەو لە بواری پەرەپێدان و دەوڵەمەندکردنی رۆشنبیری و کلتووری وڵاتەکەمان. کۆبووینەوەتەوە هەتا بڵێین کە مەرگ ناتوانێ کەسایەتییەکی لەم چەشنە کە زۆربەی هەرە زۆری کاتەکانی تەمەنی بۆ وشە و بۆ وشیاری تەرخان کرد، لە ئێمە ون کا....
ئەو بەڕێزانەی لەم کۆڕەدا بابەتیان پێشکەش کرد، بریتی بوون لە: "مەمەد عەرەبی"، "محمدامین مجیدیان"، "رێبوار کەریمی"، "ئەمیر باباخانی"، ئەنوەر خانی سولتانپەنا" و "رزگار ئەمین نژاد". هەروەها لە لایەن بەڕێزان "باقی تالیبولعیلم" و "رەسوڵ سەفەریانی" یەوە بابەت بەڕێکرابوو کە بە داخەوە بە هۆی کەمیی کات نەتوانرا بخوێندرێنەوە. ...
رضا براهنی، نویسنده، شاعر و منتقد ادبی ساکن کانادا، به بی بی سی فارسی گفت: "دانشور با کتاب سووشون فصل جدیدی را در رمان نویسی ایران افتتاح کرد. سووشون بدون شک یکی از مهم ترین رمان های زبان فارسی است".
به گفته آقای براهنی، سیمین دانشور "آغاز کننده رمان زنانه در ایران است."
...
من لێرەدا زیاتر جەخت لەسەر کتێبی سایکۆلۆژیای جەماوەر کە لەلایەن غوستاف لۆبۆنەوە نووسراوە دەکەم. سەرەتا دەبێ ئەو جیاوازییە بزانین کە لە نیوان سایکۆلۆژیای کۆمەڵایەتی وسایکۆلۆژیای جەماعی دایە. ئەمەی دواییان لقێکە لەوەی پێشویان، لەڕاستی دا غوستاف زۆر پشتی پێ نابەسترێ لەبەر ئەوەی باسی رەگەز ئەکا لەرووی رۆشنبیری ومیژووییەوە. / نەهرۆ...
له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی وایكرد ده‌ستبده‌مه پێنووسه‌كه‌م و بنووسم له‌مه‌ڕ وه‌ها بابه‌تێكه‌وه، له‌نێو چیرۆكێكی وه‌هادا، خودی مانا و ته‌كنیك و ئه‌و زمانه ئه‌ده‌بییه نه‌بوو، كه له‌نێو ده‌سته‌واژه یادگارئامێزه‌كانیـدا هه‌ستی پێده‌كرێت، یاخود تێكڕای ئه‌و وێنه ئه‌ده‌بی و ئه‌و سه‌ره‌تا پڕ له نائومێدییه نه‌بوو كه‌وایكرد خه‌یاڵه شیعریه‌كانی ئه‌ندێشه‌م زیاتر و زیاتر گه‌شه‌بكات، به‌ڵكو یه‌كێك له‌هه‌ره چه‌مكه ناسك و شه‌رمنه‌كانی بوو كه گه‌ر بێتوو به وردبینییه‌كی زیاتره‌وه ته‌ماشای نه‌كه‌ین، ڕه‌نگه نه‌توانین په‌ی به‌و جیهانه پڕ یاداشت و پڕ بیره‌وه‌رییه ببه‌ین. / گۆران رەئوف...
وەک دەردەکەوێ ژاپۆنییەکان لەمەیلی بچوککردنەوەى شتەکاندان دەیانەوێ هەموو شتێ جوان و وردیلە بنەخشێنن، هەموو ئەمانەش لەنیگار و میناتۆر و شیعری ژاپۆنیدا بەجوانى دەردەکەوێ، دەشێ بڵێین لەپشت ئەم جۆرە لەتەماشاکردن ئیشراقی بروسکە ئاسا‌و ئاوازى مەعنەوی وەستاوە. / سۆران عەزیز...
لەم کۆبوونەوەدا بەڕێز فەڕۆخ نێعمەتپوور قسەو باسێکی لە سەر "کوردستان و پێوەندیی ئەم کۆمەڵگایە لە گەڵ وتەزایەک بە ناوی هەڵبژاردن" پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. ئەم باسە لە دوو بەشدا پیشکەش کرا: بەشی یەکەم باسێک لە سەر هەڵبژاردن لە بەستێنی مۆدێرنیتە و پۆست مۆدێرنیتە و بەشی دووهەم باسێکی کۆنکرێتتر لە بابەت دۆخی کۆمەڵگا لە نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن لەمەڕ پرسی هەڵبژاردن. / ئامادەکردنی سایتی قەڵەم...
هێدۆنیست دەتوانێ کەسێک بێت کە گوێ لە مۆسیقای کلاسیک دەگرێ یان کانت دەخوێنێتەوە، یان لە گەڵ سەگەکەی دەچێ بۆ پیاسە. بە مەرجێک کە پێی وابێ ئەم کردەوانە دەتوانن زۆرترین خۆشی و لەززەتی پێ ببەخشن. لە هەمان کاتدا ئەگەر ئەو کەسە تەنیا بۆ ئیستا بژی و بیر لە رۆژی دوواتر نەکاتەوە، ئەوا دیسان هێدۆنیستە....
بە مەبەستی یاد و بیرەوەریی و رێزگرتن لە وەرگێڕ و نووسەر ئیبراهیم یوونسی، ئەنجوومەنی قەڵەمی کوردستانی ئێران لە رێکەوتی یازدەی مانگی مارس کۆڕێک لە ئۆسلۆ دەگرێ کە تێیدا چەندین بابەت لە سەر کار و بەرهەمەکانی کاک ئیبراهیم پێشکەش دەکرێ.
...
کاتێک که منداڵ به زمانی دایکی ده‌خوێنی، هه‌ر که کۆده‌کانی خوێندنه‌وه‌ی شکاند له ماناکان ده‌گا و گفتگۆ ده‌رباره‌ی ده‌قه‌کان راسته‌وخۆ ده‌ست‌پێده‌کات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر منداڵێک ئه‌و زمانه‌ی پێی ده‌خوێنێ نه‌زانێ، کات ده‌خایه‌نێ هه‌تا منداڵه‌که ده‌که‌وێته دیالۆگ و گفتگۆوه. کاریگه‌ری ئه‌مه ده‌کرێ بابه‌تی گه‌لێ لیکۆلینه‌وه بێت. / شاهۆ حەسەنپوور...
ئەدەب بەشێوەیەکى گشتى لەبەر ئەوەى لەنێو خولگەى کۆمەڵایەتى مرۆڤەکاندا دەسوڕێتەوەو بە جۆرێک لە جۆرەکان پەیوەندى راستەوخۆى کۆمەڵایەتى هەیەو ناتوانین لە فەزا کۆمەڵایەتیەکەى داببڕین و لەنێو کاریگەرییەکانیشدا رۆڵى بەرچاوى خۆى هەیەو دەشتوانین لەو بوارەشدا ئاماژە بەهەمو ئەو شۆڕشانە بدەین کە لە ڕێگەى ژانرێکى ئەدەبیەوە بەرپاکراوەو دیارترینیشیان شۆڕشى فەرەنسییە. / ئەرسەلان تۆفیق...
ئه‌م چه‌شنه لە هه‌لوێست و شێوازی خه‌بات، ته‌نیا کاتێک کاریگه‌رن که به‌رانبه‌ره‌که‌ت هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی له به‌رانبه‌ر ژیان و گیانی زیندانیدا بکات و گیان و ژیانی ئینسانه‌کانی لا گرینگ بێت. بۆیه ئێمه وه‌ک ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌م وێڕای داوا له به‌رپرسانی جمهوری ئیسلامی بۆ جێبه‌جێ کردنی داخوازییه‌کانی جه‌نابتان، داوا له جه‌نابیشتان ده‌که‌ین که کۆتایی به مانگرتنه‌که‌تان بێنن با له‌وه زیاتر توشی زیان و سه‌ده‌مه‌ی جسمی و ده‌رونی نه‌بن. ...
لەپەیامى رۆماننووسدا ئەوەمان بۆ ڕاڤە دەبێت کە ناسینى جیهان بۆ زات کێشەیەکى گران، یان مەحاڵ نییە. زات چۆن خۆى دەناسێت بەو شێوەیەش جیهانى دەرەکى دەناسێت. چونکە جیهانى دەرەکى دیوى دەرەوەى خۆیەتى و بۆ ئەو بێگانە نییە. / غەمگین بۆڵی ...
ئەوانەی بڕوایان بەم بۆچوونە واتە عیرفان هەیە باس لە دیدێکی میتافیزیکی دەکەن کە لەودا دەگوترێ راستییەکی دیکە لەم جیهانەدا لە پاڵ جیهانی راستەقینەدا هەیە کە ئێمە لە رێگای هەستەکانەوە ناتوانین بیناسین. بۆ ناسینی ئەم جیهانە دەبێ لە شێوازی دیکە کەڵک وەربگیردرێ، شێوازێک کە پشت بە هەست و عەقڵ نابەستێ. / سایتی قەڵەم...
آنچه که در این نوشته درباره‌اش بررسی شد نشان داد که در قرآن کریم آیه‌ای دال بر تنصیف دیه زن نیامده است. آیاتی هم که دلالت بر دیه می کنند عام و مجمل است. یعنی قران نه در مورد دیه مرد و نه در مورد دیه زن بحث خاصی نکرده بلکه فرموده دیه نفس. آیا می توان با توجه به این کلمات استنباط کرد منظور دیه مرد است و با توجه اجماعی که فقها و مفسرین کرده‌اند در این آیات تفاوتی بین زن و مرد وجود ندارد. / اسرین امینی...
راپرسییەکی نوێ لە سەر داروین ئەنجام دراوە کە تێیدا لە سەدا هەشتای نۆروێژییەکان وتوویانە بڕوایان بە تیۆری گەشەی داروین لەمەڕ ئەوەی مرۆڤ لە نەسڵی مویموونە هەیە. بیۆلۆگ "داگ ئۆ هێسەن" پێی وایە ئەم ئاستە لە دەنگدان ئەگەرچی دڵگەرم کەرە، بەڵام لە هەمان کاتدا سەیر نیە. ئەو پێی وایە رادەی لایەنگرانی ئەم تیۆرە لە بیست ساڵی رابردوودا گۆڕانێکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە. ...
وت‌و وێژێکی کورت لە نێوان ئەحمەدی شاملوو و مەحموودی دەوڵەت ئابادی. کێشەی مەرگ و ژیان و ماناکانیان....
چێژى چەشنى ئەم تەکنیکە لەوەدایە هەر یەکێک لەو پەرەگرافانەى گێڕانەوەکەى لەسەر بنیاتنراوە سەربەخۆنیین، ناتوانین لە تەواوى چیرۆکەکەى داببڕین، دەبێ چاوەڕیى ئەوى دواى ئەو، یان دواترى بکەین و، لەکۆتایدا هەمووى پێکەوە گرێبدەین. / هێمن عوسمان عەبدوڵلا...
ابراهیم یونسی یكی از آن یافته‌های من بوده است كه فقدان او تداعی می‌كند بهترین‌هایی را كه یافته‌ام و از دست داده‌ام در این سفر عمر پس ـ فرض محال ـ اگر بار دیگر تكرار زندگی میسر می‌بود، باز هم می‌گشتم و می‌جستم و می‌یافتم آدمیانی را كه اگرچه اندك بودند، اما بسنده بودند ـ هم در خود و هم برای من كه همه عمر دربه‌در در طلب بوده‌ام. / محمود دولت آبادی...
یوونسی قەڵەمێكی بە هەڵوێست، كۆڵنەدەر و پشوودرێژ و بەردەوام، سەرەتا بە سیاسەت فرچكی گرت، دواتر قەڵەمەكەی لە بواری هونەری وەرگێڕاندا تاقی كردەوە و لەو مەیدانەدا بەوپەڕی سەداقەت و راستگۆییەوە تەمەنێك خزمەتی بە بوارەكانی فەرهەنگ، ئەدەب، مێژووی هاوچەرخی سیاسیی ئێران و كوردستان كرد. / شەری فەللاح...
رۆژی هەینی، شەو سەعات هەشت تا یازدە، کۆبوونەوەی گشتیی ئەنجوومەنی قەڵەمی کوردستانی ئێران لە ناو ژووری پاڵتاک بەڕێوە چوو. ئەم کۆبوونەوە بە بەشداری کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەنجوومەن و هەندێک میوانی بەڕێز بەڕێوە چوو و تێیدا کاک جەمالی ئەحمەدزادە باسێکی لە سەر دۆخی ئەمڕۆی ئێران پێشکەش کرد. / سایتی قەڵەم...
ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی کاک ئیبراهیم و جڤاکی ئەدەب ده‌کات و دڵنیایە لەوەی کە کار و تێکۆشانی بەردەوام و ماندوویی نەناسانەی کاک ئیبراهیم، وەک بنەمایەکی بەهێزی کلتووری و فەرهەنگی، دەتوانێ ئاراستەیەکی روون و بەهێز بە وەچەی هەنووکە و داهاتوو ببەخشێت. نووسەرێکی بە توانا کە جێ پەنجەی شیاوی خۆی هەیە لە دەوڵەمەندکردنی زیاتری رۆشنبیری و هزر و وشە....
بە بەشداری سەدان کەس لە ژنان. لاوان و پیاوانی کوردی نیشتەجێی وڵاتی فینلاند، پڕۆژەی دوو رۆژەی دیالۆگی جفاکیی کوردان "لە پێناوی گەشەدان بە کولتووری کۆمەڵایەتیی کوردی لەبەر تیشکی بنەما جیهانداگرەکانی مافەکانی مرۆڤدا"، سەرکەوتوانە کۆتایی پێهات....
به‌رده‌وام دوا ڕۆژێ هه‌یه و ژیان بۆ باشتر کردنی ئیشه کانت ده‌رفه‌تت ئه‌داتێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ڵه بکه‌م و ژیانیش ته‌نیا ئه‌مرۆ ده‌رفه‌تم بدات، ئه‌مه‌وێ پێت بڵێم: خوشم ئه‌وێیت، تاکوو قه‌ت له بیرت نه‌چێت... بێ ئه‌وی گێلانه پێم وابێت که خۆت ئه‌یزانی. / وەرگێڕانی: نەسرین ئەمینی...
ستراتیژی ناونان یه‌كێكه له‌و هونه‌رانه‌ی له ناونانی كاره‌كته‌ره‌كاندا ڕه‌چاوم كردووه، لای من ناو په‌یوه‌ندییه‌كی ئۆرگانی له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆكدا هه‌یه، واته ناو كاریگه‌ری قووڵ له‌سه‌ر بیر و كار و ڕه‌فتاری كاره‌كته‌ره‌كان به‌جێده‌هێڵێت، كاتێك ناو ده‌گۆڕێت ناوه‌رۆكیش له‌گه‌ڵیدا گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت. / ئامادەکردنی: هێمن عوسمان فەتاح...
هەستدەكەم ئێمە لە دۆخێكی كۆمەڵایەتی واقیعیی وەهاداین، كە ڕۆژانە بەرەو مردنێكی جەستەیی و پەككەوتەیی كۆمەڵایەتی لێدەخووڕدرێین، بەڵام گرنگ ئەوەیە مرۆڤ ڕۆحی تەسلیم بەو واقیعە نەكات. بۆیە فەلسەفە ڕێگایەكی كراوەیە بۆ تێگەیشتنێكی تر لە ژیان و بوون، كە ئومێد تیایدا لەسەر ئەو بەردەوامییە بەندە، كە بۆگەیشتن بە كۆتایی پێویستیمان پێیەتی. / رێبوار سیوەیلی...
له سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه‌یه ئێمه ده‌بێنین كرده‌وه‌ی جوانێك، ته‌واوی خه‌ڵكی جیهان به ئاگا دێنێته‌وه كه ئه‌وان پێویستیان به ئاشتییه.، كاتێك ئێوه یه‌كه‌مین هه‌نگاوه‌كان له ئۆریگامی هه‌ڵئه‌گرن، ده‌سته‌كانی ئێوه له توانای دایه باڵنده‌ی ده‌ریایی بسازێ. / هاشم عەلی وەیسی
...
له شێعری ئه‌مڕۆدا له به‌ر ئه‌وه‌ی له روانگه‌ی ته‌وسیفی و کارکه‌ردییه‌وه ناروانێته زمان و به هێنانه ئارای که‌شێکی کراوه بۆ ماناسازی له ده‌قدا و درووست کردنی فه‌زای پۆلی فۆنی و... ناتوانین هه‌مووی ئه‌و زه‌رفییه‌ته بگوێزینه‌وه بۆ سه‌ر زمانی دیکه، دیاره وه‌رگێڕانی دژواره، نه‌ک ئه‌وه‌ی زمانی مه‌به‌ست که‌م و کوڕی بێت. / سۆران موحەممەدی...
سه‌رچاوه‌ی ئه‌ندێشه و زانستی مۆدێرن، وڵاتانی رۆژئاوایه و ناوخۆیی نییه، بۆیه له گه‌ڵ خۆی زمانی تایبه‌ت به خۆی دێنێت، ئه‌وه ئه‌رکی ئێمه‌یه که خۆمان له گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌وته ڕێک بخه‌ین و زمانه‌که‌مان له قه‌تیس بوون و مردن رزگار بکه‌ین. زمانی زانستی زمانێکی ده‌رهێنراوه‌یه(اشتقاقی) هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی سازبوونی هێندێک وشه‌ی نوێ که په‌ره ده‌دات به زمانی کوردی. / ئەنوەر عەرەب...
هیتله‌رو مۆسۆلۆنیش له رێگای دێمۆکراسی‌یه‌وه گه‌یشتنه کورسی ده‌سه‌ڵات. دیمۆکراسی هه‌موو کات سیمایه‌کی ئینسانی تر به کۆمه‌ڵگا نابه‌خشی ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه بارودۆخی ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه که له‌واندا سلامه‌تی سەقامگیر بوو بخاته مه‌ترسیه‌وه... ئه‌گه‌ر سڵامه‌تی کۆمه‌ڵگایه‌ک مه‌ترسی خولقێن بێ، دامه‌زراندنی دێمۆکراسی نه ته‌نیا کرده‌وه‌یه‌کی مه‌ترسی‌یداره به‌ڵکو کاره‌سات باریشه. / وەرگێڕانی: رەحیم رەشیدی...
یۆستەین ئومێدەوارە کتێبەکەی بتوانێ هەندێ روانگەی رەخنەگرانە بە منداڵ ببەخشێ. هەروەها ئەوەی کە یارمەتی گەورەکان بدات بە شێوەیەکی کراوە بیر لە رازە گەورەکانی ژیان بکەنەوە،... ئەو پرسیارانەی بەردەوام بە دەورمانەوەن. گۆردەر حەز ناکا وەڵامی پرسیارەکان بداتەوە. ئەو تەنیا دەیەوێ خوێنەرەکانی بۆ بیرکردنەوە هان بدا. یۆستەین پێی وایە باشترین کتێب ئەو کتێبەیە ئەو پرسیارانە دێنێتە گۆڕێ، وەڵامی روونیان نیە. / سایتی قەڵەم...
دەستۆیفسکی باخێکە لە وشە کە چەندین دەروازەى جوانى هەیە، شەوێکە تەنیا ئەستێرەى داهێنان و نووسینى جوانى تێدا دەدرەوشێتەوە. ئەگەرچى توێژەرەوانى بوارى ئەدەبناسى زۆریان لەبارەیەوە نووسیوە و لە کرۆکى رۆمانەکانیان کۆڵیوەتەوە، وەلێ هەمیشە رۆمانەکانى بەهۆى هێزى جوانیناسییەوە قۆناغەکان دەبڕن و رۆژ لەدوایى رۆژ نوێتر دەبنەوە. / غەمگین بۆڵی...
ده‌بێت له دواجار دا بڵێم که ناوهێنان و ریزکردنی ئه‌م شاعیرانه لێره‌دا ته‌نها له‌سه‌ر پێوه‌ری "ره‌سه‌نایه‌تی"، "بوونه" که له ده‌قه‌کاندا ده‌رکه‌وتوون، نه‌ک به گوێره‌ی مێژووی ده‌رچوون و نووسینی ئه‌م ده‌قانه‌وه. با ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێت که وشه‌ی"بوون" هه‌ر چه‌نده پاشگر بگرێته خۆی و له‌گه‌ڵ وشه‌گه‌ل و چه‌مکگه‌لیتر دا لێکبدرێت و تێکه‌ڵاو بێت، ره‌سه‌نایه‌تی خۆی له ده‌ست ده‌دات. / عادل قادری...
ئەرکی وەرگێڕ بەجوانی روون دەبێتەوە. وەرگێر دەبێ ئەو تواناییەی هەبێت کە ئەم کۆدە زمانیانە بشکێنێت و بچێتە نێو کۆنتێکستی دەقەکە و، لە ئەنجامدا هەمان ئەرکی نووسەری دەق (هەنێردە) رەچاو بکات و لە رێگای دانانی کۆد بۆ وشەکان، هەوڵبدات سیستەمێکی زمانی هاوچەشن لە دەقە وەرگێڕدراوەکەیدا رەچاو بکات. / رزگار ئەمین نژاد...
به گشتی له‌م دۆخ و ره‌وته دا سه‌رهه‌ڵدانی شاعیرانێک که ئانتۆلۆژی، که‌ڵکه‌ڵه و خه‌ونی زه‌ین و خه‌یاڵدانیان بێت، زۆر که‌مه و ره‌نگه ئه‌و شاعیرانه‌ی به‌رداوامیه‌تی و پێداگرییان له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی ئانتۆلۆژیا و ئانتۆلۆژیای بنه‌ڕه‌تی بوو بێت نه گاته ئه‌ندازه‌ی قامکه‌کانی تاکه ده‌ستێک. / عادل قادری...
به‌شێکی زۆر له مامۆستاکان له قوتابخانه‌دا بایخی زۆرتر ده‌ده‌ن به هانده‌ری ده‌ره‌کی له شێوه‌ی جۆراوجۆردا که ئاکامی ئه‌و کاره ئه‌وه‌یه که قوتابی له کورت خایه‌ندا به جۆرێکی دیکه هه‌ڵسووکه‌وت ده‌کا. لایه‌نی نیگیتیڤی ئه‌م هانده‌ره ئه‌وه‌یه که هانده‌ری ده‌ره‌کی کارده‌کاته سه‌ر لاواز بوونی هانده‌ری ده‌روونی به جۆرێک که کاره‌پێدراوه‌که نابێته ئامانج. / شاهۆ حەسەنپوور...
ئانتۆلۆژیا و تێڕامانی به‌رده‌وام له سه‌ر "بوون" زۆرتر لای فریدریک هۆڵدرلین و ماریا ریلکه، ئیسته‌فان جۆرج، جۆرج ته‌راکه‌ل و ... به گشتی لای شاعیران و به زمانی شیعر ئه‌زموون و تاقی ده‌کرێته‌وه و هه‌ر ئه‌م زمانه‌شه که "بوون" ده‌خاته بازنه‌ی سووڕانه‌وه‌یه‌کی به‌رده‌وامه‌وه. / عادل قادری...
ئانتۆلۆژی شێواز و قه‌واره‌یه‌کی به‌رینه له چالاکی و هه‌وڵی فه‌لسه‌فی بۆ تێڕامان و چه‌مکاندنی بنه‌ڕه‌ت و بنه‌وه‌چی"بوون" به شێوه‌یه‌کی گشتی. خاڵی هه‌ڵوێسته و وه‌ستان و داکۆکیکه‌رانه‌ی ئانتۆلۆژی"بنه‌ڕه‌ت یان حه‌قیقه‌تی"بوونه". ده‌شێت بڵێین ئانتۆلۆژی و ئیگزیستانسیالیسم دوو چه‌مک یان ده‌سته واژه‌ن که هاوڕه‌چه‌ڵه‌ک و هاوخه‌ونیشن. / عادل قادری...
رمان اندرو میلر روایتی است از انقلاب فرانسه رمان "ناب" اثر اندرو میلر روایتی است از انقلاب فرانسه، داوران جایزه کاستا این رمان را این گونه توصیف کرده اند: "رمانی بدون ضعف از نویسنده ای که همه حس می کنیم شایستگی داشتن خوانندگان فراوان تری را دارد."...
لە کۆمەڵگەى کراوەدا رۆشنبیر وەک چاودێرێک بەر ژینگەى سیاسى دەکەوێ و رەخنەى جۆراو جۆر ئاڕاستەى کایە سیاسییەکان دەکات و لەوێشەوە دیالۆگ دێتە ئاراوە. بەڵام لە کۆمەڵگەى داخراودا هەمیشە سیاسى لەهەوڵى ئاڕاستەکردن و دەستەمۆکردنى رۆشنبیر دایە و لەوێشەوە بە بنبەستبوون دەگات. / عبدالمطلب عبداللە...
شیعر کە شیعر بوو خۆى بەباڵى شیعربوونى خۆیەوە دەفڕێنێت و ئاسمانەکانى دنیاى خوێنەران تەى دەکات. شیعریش کە شیعر نەبوو بە پێشەکى نووسین نە دەبێتە شیعر و نە باڵى فڕینیش دەگرێت. من سەرەتا داواى لێبووردن لە هەموو ئەوانە دەکەم کە پێشەکیم بۆ (شیعر)ەکانیان نووسیوە، لەکۆتاییشدا لە خودى خوێنەران. / غەمگین بۆڵی...
تا ژیان نۆرماڵتر و ئاسایی تر بێت، پرۆژە کەلانەکانیش چ لە بواری سیاسی و چ لە بواری ئایدیۆلۆژی و کلتوریدا دەکرێ تەندروستتر و سالمتر بن. ئەفسووسی "یەنس" ئەفسووس و حەسرەتێکی لە خۆرا و بێ بنەما نیە. زۆر جار لە پشت کردە گەورەکاندا دیاردە و شتە بچووکەکانن، راوەستاون. کردە سیاسی و ئایدیۆلۆژییەکان هەمیشە تەنها بە هۆی خودی ئەم پرۆژانەوە نین. ئەم پرۆژانە زۆر جار ئاکامن نەک هۆکار. / فەڕۆخ نێعمەتپوور...
احمد محمود از جمله آن دسته از آدم‌های کم‌یابی بود که نویسندگی را با معیار تمایلات اخلاقی و اجتماعی می‌سنجید و از این جهت نوشتن را هدف و رسالت خود می‌دانست و حاضر بود در این راه حتی زندگی خود را فدا کند، بی آن‌که بهره‌ای از این فداکاری ببرد. او حقیقتا زندگی انسان را یک وظیفه بزرگ اجتماعی می‌دانست که آرمان آزادی افراد انسانی در مرکز آن قرار داشت./ محمد بهارلو...
مەسەلەی زمان گرێدراوی کێشەیەکی قووڵترە کە کێشەی تەعبیرە. هیچ کات مەسەلەی زمان لە مەسەلەی تەعبیر جیانابێتەوە، هەروەخت زمان لەوە کەوت تەعبیر بێت لە شتێک لەوە دەکەوێت زمان بێت. بۆیە لە جەوهەردا هەر کاتێک بپرسین زمان چییە دەبێت بپرسین تەعبیر چییە. / بەختیار علی...
رەنگە تەواوی ئەو پارادۆکسانەی کە مرۆڤی نێوان دو کلتوور بە تووشییەوە دەبێ وەک هەموو پارادۆکسەکانی بوارەکانی تری ژیان چارەسەر نەکرێن، بەڵام دروستکردنی هاوئاهەنگی و باڵانسێکی شیاو لە نێوان ئەم پنتانەیش دا رەنگە زۆر دژوار نەبێت. مرۆڤ دەتوانێ لە ناو پارادۆکسەکانیشدا بژیت، بە مەرجێک پارادۆکسەکە نەگاتە شوێنێک کە باڵانسەی خودی ژیانی رۆژانەیش تێک بدا. / فەڕۆخ نێعمەتپوور...
زانیار له‌م فیلمه‌دا به ئاشکرا پیشانیده‌دات که ئاسه‌واری شه‌ڕ ته‌نیا کوژران یان که‌م ئه‌ندامبوون نییه. ئه‌وه ته‌نیا شه‌ڕی کیمیایی و بۆمبای ئه‌تومی نییه که ساڵه‌هاش پاش شه‌ڕ بۆ به‌ره‌کانی پاش خۆی موشکله و نه‌خۆشی دروست ده‌کات. به‌ڵکو ئاسه‌واره‌خراپه‌کانی شه‌ڕ له‌هه‌موو شکڵێکیدا ده‌توانێت سنوری زه‌مانی خۆی ببه‌زێنێت و تا به‌ره‌کانی پاش خۆشی بخاته ژێر سێبه‌ری ره‌شی و، تامی تاڵی تێکه‌ڵاوی ژیانیان بکات. / رەسوڵ سەفەریانی...
خەبات لەسەر بنەمای پێوەری سیاسی دێمۆكراتیك‌و ئاشتیخوازانە، رێكارێكی سیاسیە بۆ چارەسەریی پرس‌و گیر‌وگرفتەكان. بە هۆی هەلومەرجی نوێ جیهانی، ئەمڕۆ كە كاریگەریی سیاسەتی نەرم‌و هێورانە لەسەرووی سیاسەتی سەخت و توند‌وتیژانەوەیە و خێراتر وەڵامدەری پرسی كوردە لە ناوچەدا. / وەرگێڕانی: شەریف فەللاح...
قارەمانترین مناڵ ئەویە کە میز بە سەر و چاوی ئەو خەتەنەچیە دا کا کە بە چەقۆیەکی چڵکن بەڵام تیژەوە دەیهەوێ ئامادەمان کا بۆ داهاتو بۆ ئەو کاتەی خەیاڵەکانمان ئەوەندە کول بون کە ئیتر هیچ نابڕن. / سامان شوجاعی...
آنچه بازار بنیاد گرائی را کساد کرده رویکرد نوین دینی است. اصرار بنیاد گرایان بر لزوم حفظ عقاید و مناسک خاص برای سلامت و رستگاری روحانی نتیجه دلتنگی و نوستالژی آنها برای بازگشتی غیر ممکن به سپهر سنتی است. از اینروست که متاع ادعای انحصاری شان بر حقیقت دیگر خریداری ندارد. / محمود صدری...
كۆنەپارێزەكان لە دەیەی 90دا دژایەتیی خۆیان لەگەڵ رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بە راشكاوی راگەیاند‌و لەو باوەڕدا بوون كە دەبێ رێكخراوی نەتەوە یەكرگووەكان ببێتە یەكێك لە ناوەندەكانی ژێر ركێفی ئەوان‌و دەسەڵاتی خۆیان بۆ نفووز‌و دزە كردنە نێو رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان خستە گەڕ‌و پێیان وابوو دەبێ ئەم رێكخراوە لە شوێنە جیاجیاكانی جیهان لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەكانی ئەوان بێت. / وەرگێڕانی شەریف فەللاح...
شەڕی سارد‌و سیستمی نێودەوڵەتی دوو جەمسەری، ئەم پرسیارەی خولقاند كە ناوچەی رۆژهەڵات چ كاریگەرییەك وەردەگرێ؟ بە واتایەكیتر لێك هەڵوەشانی سیستمی دوو جەمسەری چ پەیام‌و بەرەنجامێكی بۆ ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێ؟ لێرەدا دوو روانگە جێگای سەرنجن. / وەرگێڕانی شەریف فەللاح...
له تابڵۆی سه‌ره‌تاتکێ‌دا دیمه‌نی ئه‌وبه‌ری دیواره‌که هه‌تا ئاسۆیه‌کی دووره‌ده‌ست، به پانایایی هه‌رێمیکی هه‌راو هه‌تا به‌رزایی کێوه‌کان خۆی له‌به‌ر یه‌ک کێشاوه‌ته‌وه. ئه‌و دیمه‌نه زیادتر له‌وه‌ی له قۆرغ و پاوانی تایبه‌تی که‌سێک بچێ، له جیهانێک ده‌چێ که وه‌کوو ئاسمانی له‌گوێن خێوه‌ت هه‌ڵدراوی ئه‌وپه‌ڕ کێوه‌کان، موڵکی که‌س نییه و هی هه‌موو که‌سیشه. / رەهبەر مەحموودزادە...
پێناسه‌کردنی ئه‌ده‌بیاتی منداڵان وه‌کوو زۆربه‌ی مه‌فهوومه ئه‌ده‌بییه‌کان و هه‌روه‌ها گه‌یشتن به تاقه پێناسه‌یه‌ک گه‌لێ دژواره و دووریشه له عه‌قڵانییه‌تی زانستی؛ هه‌ر بۆیه چه‌ندین پێناسه بۆ ئه‌ده‌بیاتی منداڵان هه‌یه، به هۆی ئه‌وه‌یکه له‌م نووسراوه‌یه‌دا ناگونجێ ته‌نیا به هێنانه‌وه‌ی چه‌ند پێناسه کیفایه‌ت ده‌که‌ین. / یاقووب خزری...
كه‌ن الگوها هم مانند بستر رودخانه ها هستند كه وقتی آب رود در مسیر دیگری جریان یابد خشك می شود ولی هر چند آب رودخانه برای مدت طولانی تری در بستر اولیه خود جریان یافته باشد عمق بستر آن بیش‌تر خواهد بود و احتمال بیشتری دارد كه دیر یا زود آب بار دیگر به مسیر قدیمی خود بازگردد. / قاسم تاباک...
ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران ناره‌زایی و پێ‌ناخۆش بوونی خۆی سەبارەت به داخرانی رۆژنامه‌ی " ئێعتماد" به ده‌ستی قوه‌ی قه‌زاییه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئیران ده‌رده‌بڕێت. ئێمە پێمان وایه که ئه‌م چه‌شنه کرده‌وانه زیانی قه‌ره‌بووهه‌ڵنه‌گر بە بیروڕای جیاواز و به‌ره‌و پێش چوونی کۆمه‌ڵگا بەرەو کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی ده‌گەیەنێ....
ئێمـه وه‌ک ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران ئه‌م کاره‌ی ئوردوغان به هه‌نگاوێکی باش ده‌زانین و هیوادارین کە ئەم هەڵوێستە رێگا بۆ کردەوەی دیکە و گۆڕانکاری تر لە مەڕ دۆخی کورد لە تورکیادا بڕەخسێنێ.
...
ئه‌مڕۆ پانزه‌هه‌مین فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ به‌دابه‌شكردنی‌خه‌ڵاتی فێستیڤاڵ به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتووانی هه‌رسێ بواری (شیعر،چیرۆك، لێكۆڵینه‌وه) و خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌ئاماده‌بووان كۆتایی به‌چالاكییه‌كانی‌هێنا. / فەرەیدوون بێوار...
به دەست پێشخەریی یەکیەتی مافی‌مرۆڤی فینلاند، رۆژی شەممە‌١٩.١١.٢٠١١ له شاری تامپێڕێی فینلاند و بە بەشداری پتر لە دوو سەد کەس لە ژنان، پیاوان ولاوانی کۆچبەری کورد، بەشی یەکەم لە سێمیناری کۆڕی دیالۆگی جڤاکیی کوردان بە سەرکەوتوویی کۆتایی‌هات. بابەتی باسی کۆری دیالۆگی کوردان بریتی بوو له "کولتووری کۆمەلایەتیی کوردی و پرسی مافەکانی مرۆڤ" - ی کورد. کۆری دیالۆگی کوردان له چوارچێوەی چالاکیەکانی پڕۆژەی بژار له یەکیەتی مافی مرۆڤی فینلاند و به هاوکاری کۆمەڵێکی بەرچاو له کارناسانی لێوەشاوەی کورد له ولاته جیاجیاکانی ئەوروپاوه، بەڕێوەچوو.
...
بە مانایەکى تر شیکردنەوەو راڤەى دەق بە پێى میتۆدى هەڵوەشاندنەوە ئەوە نییە بە هۆى پاڵپشتى دەقێکى دەرەکییەوە دەقێک دروست بکەین و دەقەکە کۆنەکەش هەر بمێنێتەوە، بەڵکو دەبێ لەنێو ئەو وردەکارییەى تێکدان و هەڵوەشاندنەوەدا هەوڵی دۆزینەوەى سەنتەر بدەین. / هێمن عومەر خۆشناو...
مطابق آموزه ی نهضت اصالت سود بطور خلاصه گفته شده است: «بیشترین خوشی برای بیشترین تعداد»؛ انسانهادراین مکتب، مخصوصا به عنوان موجوداتی پیچیده و طبیعی تصویر شده اند، موجوداتی منفعل که زندگی فکری آنان تحت سلطه قانون تداعی معانی است و کردار آنها معطوف به کسب خوشی و لذت است. / جلال حاجی زادە...
هونەرى گێڕانەوە یەکێکە لە کۆڵەکە پتەوەکانى رۆمان، رۆمانیش بەهۆى گێڕانەوە هەناسەکان درێژتردەکاتەوە و بەردەوامى زیاتر بە سەفەرەکان دەدات. لەم رۆمانى کۆلارە بازیشدا هونەرى گێڕانەوە لەپاڵ یادەوەرییەکاندا دەبینرێت و رۆماننووس خۆى ئەو راستەقینەیە وێنەکات بەوشەکانى، وەک ئەوەى لەم چەند رستەیەدا دەبینرێت. / غەمگین بۆڵی...
ماڵ بۆخۆى ئیشکالە، پێشبینى ناکەم ئەوە بێت، لێرە ماڵى مەجازى هەیە، ماڵى سادەى شیعر، وەک چۆن ماڵى شیعرى میتافیزیک هەیە، لێرە ماڵێک هەیە لە دیوار و بن‌میچ، بە نسبەت من وشە بۆتە ماڵێک کە هەستیاریم دەوڕوژێنێ، بۆیە ئارەزووى ئەوە ناکەم بۆ هیچ ماڵێک بگەڕێمەوە./ وەرگێڕانی عبدالمطلب عبداللە...
حه‌وتونامه‌ی سۆران که له باشوری کوردستانی ئێران ده‌رده‌چێت وتا ئێستا هه‌شت ژماره‌ی لێ بڵاوکراوه‌ته‌وه، وه‌ک هیوایه‌کی نوێ بۆ دونیای رۆژنامه‌گه‌ری کوردی له کوردستانی ئێران ده‌نوێنێت. هیوایه‌کی خه‌ڵف که وێڕای کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک له چالاکانی ئه‌ده‌بی و هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیرانی کورد له ده‌وری خۆی، سه‌رنجه‌نیگاکانی چاوه‌ڕوان و تینوی رۆژنامه و چاپه‌مه‌نی کوردی له کوردستانی ئێرانی به‌ره‌و لای خۆی و روو له باشوری کوردستانی ئێران راکێشاوه....
کتێبی "کاروانی پێنوس" که له لایه‌ن "فاتح مسته‌فایی" ه‌وه ئاماده کراوه، ژیاننامه‌ی دووسەد و چل و یک شاعیر و نووسه‌ری مه‌ریوان و هه‌ورامانی له سه‌ده‌ی یازده‌هه‌مه‌وه تا .سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک گرتۆته خۆ....
دێمۆكراسی، پێویستی بە ئوپۆزیسیۆنی یاسایی لەناوو دەرەوەی پارلەمان هەیە، هێزێك كە بوونی پێوەرێكە بۆ ئازادی‌و پێكەوە سازانی هێز‌و لایەنەكانی سیستمی سیاسی. تەنیا لە مەیدانی هاوژینی‌و ركەبەرێی نێوان حكوومەت‌و ئوپۆزیسیۆن دایە كە كردەی سیاسەتی دێمۆكراتیك خۆی دەردەخات‌و گەشە دەكات. / وەرگێڕانی شەریف فەلاح...
چەندین سەدەی خایاند هەتا كۆمەڵگا پێشكەوتووەكان بەو راستیە بگەن كە سەبر‌و تاقەت‌و قبووڵ كردنی جیابیران، بە تەنیایی بۆ ئازادیی مەزهەبی بەس نیە‌و بۆ ئەم مەبەستەش دەبێ سیستمێكی رێكوپێكی حقووقی بنیات بنرێ كەلە پێكهاتەكەیدا، دین بە تەواوەتی لە دەوڵەت جیا بكرێتەوە. / وەرگێڕانی شەریف فەللاح...
ئەمجارەیان (حەوتەنامەی سۆران) هەوڵدەدات بە ئاراستەیەکی بەرینتر و دژە باوتر بسووڕێتەوە. سۆران بە دوو زمانی کوردی- فارسی و بە ئەرک و ئامانجێکی کولتووری - رۆشنبیری مەبەستێتی بێتە کایەوە و ئەزموونێکی تری رۆژنامەنووسی بە تەوەرییەت و چەقییەتی کوولتووری - رۆشنبیری بخاتە سەر چالاکییە رۆژنامەوانییەکانی کوردی....
چ وەک تۆلستۆی بین و چ وەک بودلێر، مرۆڤەکان بە درێژایی ژیانیان لە هەردووکی ئەم شوێنانە بە ئیجبار بێت یان بە حەز و دڵخواز، دادەنیشن و لەوێوە سەیری دونیا دەکەن. مرۆڤە ئاوێزانەکانی پرسیارە کۆنکرێت و وجوودییەکانی ناو ژیان. / فەڕۆخ نێعمەتپوور...
لەوانەیە ژرمیناڵ نموونەیەکی رادیکاڵ بێت لەوەی کە نووسەرانی رئالیستی تا چ رادەیەک دەتوانن لە بەرهەمەکانی خۆیان دا بپەرژێنە سەر بابەتە زۆر گرینگە کۆمەڵایەتی – ئابوورییەکان. بە بێ ئەوەی لە بازنە و چەقی ئەو شتەی پێیان دەسپێردرێت هەنگاوێک ئەولاتر بڕۆن و سیمای چاکسازێکی کۆمەڵایەتی بگرنە خۆیان. / وەرگێڕانی هاشم عەلی وەیسی...
زۆرینەی نووسەرە رئالیستەکان ژیانی کەسێکیان دەس نیشان دەکرد و ئەوەیان دەکردە بابەتی رۆمانەکەیان و چیرۆکێکی یەک دەستیان پێشکەشی خوێنەر دەکرد کە تەواوی روداوەکانی بێ ئەم لاولا بەرە و کۆتاییەکی پێش بینی کراو دەڕۆیشت. / وەرگێڕانی هاشم عەلی وەیسی...