خورەی خەیاڵدان

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
image رۆژ هەڵەبجەیی

 

خوره‌ی‌ خه‌یاڵدان

 

رۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی‌

 

(1)

شه‌و ڕه‌نگێكمان بیر ده‌خاته‌وه‌،                                                         

له‌هه‌ناویا تیشكی‌ خۆر سپی‌ ،سپی‌

ئاسمان به‌قه‌ڵمی‌ باران

عاتیفه‌ ده‌نووسێ ئه‌زه‌لی‌...

ملێونه‌ها ساڵه‌ عاشقه‌ و نایگۆرێ،

مه‌عشوقه‌كه‌ی‌ زه‌وی‌!

(2)

كه‌سێبه‌ر پیر ده‌بێ،

ئێواره‌ ده‌بێته‌ گۆچانی‌،

كه‌دره‌خت پیر ده‌بێ

ته‌ور ده‌چێته‌ خه‌یاڵی‌!

(3)

مه‌رگ هه‌رده‌م له‌ڕۆشتندایه.

ته‌نها حه‌قیقه‌تێكه‌

 پێڵاو ناكاته‌ پێی‌ بۆ ڕۆشتن.

مه‌رگ هه‌میشه‌ له‌سه‌ركه‌وتندایه‌.

ته‌نها فێرگه‌یه‌كه‌ به‌ئه‌زمونی‌

وه‌رزه‌كانی‌ ساڵدا تێناپه‌ڕێ،

باكی‌ نییه‌ له‌سه‌ركه‌وتن..!!

(4)

پێكه‌نین و گریان...

دراوسێی‌ پردێكن،

له‌سه‌ری‌ نووسراوه‌ ژیان

(5)

نه‌ڕووناكی‌ و نه‌ره‌شه‌با و

نه‌سێبه‌ر دیل ناكرێن...

باله‌وانه‌وه‌ فێربین

 وانه‌ی‌ ئازادی‌ ئه‌زبه‌ركه‌ین...!!

(6)

هه‌ندێجار كه‌گه‌رده‌لوول باسكی‌ هه‌ڵده‌كا،

شه‌پۆل ده‌ریا ده‌كاته‌ كۆیله‌..

دره‌خته‌كان گه‌ڵا ده‌كه‌نه‌ شه‌پقه‌..

به‌له‌می‌ با جووتێك باڵ،

ده‌داته‌ چیلكه‌...!!

(7)

كه‌ئێواره‌ هات له‌خه‌یاڵدانما،

تێڕامان ده‌كێشم و سه‌فه‌ر،

له‌ناخما كه‌ڕه‌تی‌ سفر ده‌كه‌م،

پێڵاوه‌كانی‌ شه‌و پێوه‌ ده‌ده‌م،

له‌ده‌ژمێری‌حه‌وتی‌ چاوه‌ڕوانییا

له‌ژووره‌ دڵته‌نگه‌كه‌مدا،

قفڵێك له‌نووستن ده‌ده‌م..!!

(8)

له‌خه‌یاڵدانا خه‌یاڵ،خه‌یاڵ،

خامۆشی‌ هه‌ڵده‌كێشم،

كه‌ده‌زانم له‌بزاڤی‌ بیره‌وه‌رییه‌كانمدا

ئیتر بێده‌نگ،بێده‌نگی‌...

ئاخر تۆ چیت،چی‌؟؟؟

كوشتن ده‌مكوژیت و

كه‌چی‌ هه‌ر خۆشه‌ویستی‌...!!

(9)

كه‌كه‌شتییه‌ك توانی‌ له‌ناوه‌ڕاستی‌

ده‌ریا مه‌له‌ بكا..

نقوومبوون له‌شانه‌كانییه‌وه‌،

سواڵ ده‌كا..

كه‌گوڵ توانی‌ له‌ناو باخچه‌دا،

به‌پێوه‌ پێبكه‌نێ،

شنه‌با له‌ناو گۆره‌وییه‌كانیا

خۆی‌ حه‌شار ئه‌دا..

كه‌جریوه‌ جریوی‌ چۆله‌كه‌یه‌كیش،

چووه‌ خه‌یاڵدانی‌ تاری‌ كه‌مانه‌وه‌،

تائه‌به‌د عه‌تری‌ گوڵ وابه‌سنگی‌ گوڵستانه‌وه‌...!!

(10)

ئه‌وه‌ منم دڵم ده‌كه‌مه‌ نیشتمانی‌ تۆ،

كه‌چی‌ ماڵی‌ چاوه‌كانی‌ تۆ،

خاڵییه‌ له‌خه‌یاڵدانی‌ من...

ئه‌مه‌ ئه‌وینێكه‌ یه‌ك لایه‌ن...

خه‌تای‌ تۆ نییه‌ من هه‌میشه‌ بارانم و

تۆچه‌تری‌ سه‌رم نیت،

ئه‌ی‌ خوڕه‌ی‌ خه‌یاڵی‌ خه‌یاڵدانم...!!

(11)

تۆكه‌دیمانه‌ی‌ جیهێشتنت كێشا،

منت شه‌ڵاڵ كرد له‌فیراقی‌ دڵ،

تۆ شه‌ڕت كرد له‌گه‌ڵ ناسكی‌،

ئه‌مه‌ پێناسه‌ی‌ غه‌دركردنێكه‌،

 له‌په‌نجه‌ی‌ گوڵ..!

(12)

جوانیم خۆی‌ حه‌شارداوه‌،

له‌پشت په‌راسووه‌كانی‌ پیرییه‌وه‌،

وه‌ك چه‌پڵه‌لێدانی‌ گوڵێك،

له‌خوار قاچی‌ سه‌ره‌نوێلكه‌وه‌...!!

(13)

دیدارم له‌گه‌ڵ تۆدا دره‌ختێكه‌ پڕ له‌گه‌ڵا،

كه‌جێمدێڵی‌ تینووبوونی‌ هه‌نگاوه‌كانت،

تابووتی‌ دره‌ختێكه‌ ته‌رمی‌ گه‌ڵا...!!

(14)

تۆ پیاو بوویت، قاره‌مان

ده‌ستت هێنا به‌پرچه‌كانما و

ڕه‌شیت سڕییه‌وه‌..

له‌باوه‌شت كردم و باخی‌

 سێوه‌كانت ڕنییه‌وه‌..

به‌ئاوه‌دانیما تێپه‌ڕیت و

چه‌می‌ چۆڵه‌وانیت ڕۆ كرد...

وتت ئیتر ته‌واو ..حه‌وسه‌ڵه‌م نوخته‌یه‌كه‌ ته‌واو

میش ووتم درێغا له‌خوڕه‌ی‌ خه‌یاڵدانما،

تۆ چه‌ند پیاو بوویت چه‌ند قاره‌مان..!!

(15)

كه‌عیشق هه‌ڵهات،

مه‌رگ له‌ده‌رگا نادات...

عیشق هه‌ڵهاتنی‌ خۆره‌ ،

له‌كه‌مه‌ری‌ شه‌ودا...!!

(16)

ڕابردوو واتای‌ جێهێشتنه‌،

ئێستام داپۆشیوه‌ به‌سبه‌ینێ

به‌پله‌كانی‌ سبه‌ینێ،

ده‌گه‌مه‌ لووتكه‌ی‌ داهاتوو...

به‌ڵام هه‌رجێهێشتنێك دێته‌ ڕێم

دووباره‌ ڕه‌نگ كردنه‌وه‌ی‌ ڕابردوو...!!

(17)

خوڕه‌ی‌ خه‌یاڵدانێكم هه‌یه‌

قوڵپه‌دا له‌خه‌یاڵی‌ شین ،شین،

به‌ڵام باخچه‌یه‌ك گسكی‌ له‌دڵشكانم نه‌داوه‌،

هه‌تا خۆم هه‌ڵواسم به‌ئێشی‌ شكۆفه‌یه‌كه‌وه‌...

ئاوێكی‌ چاوشین لاقی‌ نه‌شۆردووم،

تاپێكه‌نینم شنه‌ شن بشنێ...

چاوه‌ڕوانییه‌كی‌ مۆر

 موڕاجه‌عه‌ی‌ ئازاره‌كانی‌ نه‌كردووم،

تا بێهوده‌یم بێهۆش بنوێ...

من هه‌ر ده‌چمه‌وه‌ سه‌ر ڕه‌گی‌ به‌رده‌كه‌ی‌ سیزف،

واچاكه‌ خوڕه‌ی‌ ئه‌و خه‌یاڵدانه‌ بشكێنم،

كه‌قوڵپه‌دا له‌خه‌یاڵ شین ،شین...!!

(18)

شه‌و گه‌یشتۆته‌ پرچه‌كانم و من داخراوم...

شه‌و گه‌یشتۆته‌ دڵی‌ چرپاكه‌م و من داخراوم..

ئه‌و كاته‌ی‌ به‌یه‌كجاری‌ دائه‌خرێم و ناكرێمه‌وه‌،

ده‌ڵێن:شه‌وگه‌یشتۆته‌دڵی‌ ژنێك،

شێت و په‌ته‌ڕی‌...!

ته‌نییایی‌ له‌شه‌قامه‌كانی‌ شار ده‌كاته‌وه‌،

تۆخ ،تۆخ به‌شوره‌یی‌...!!!

(19)

ئه‌ی‌ مه‌رگ ئه‌ی‌ ئه‌زه‌لینترین شه‌راب...

بوه‌سته‌ هێشتا دوو هه‌نگاوم ماوه‌،

بیخه‌مه‌ جانتاكه‌م..

هێشتا كه‌مانچه‌كه‌ی‌ موجته‌بای‌ میرزاده‌،

مشتێك ئاوازی‌ ماوه‌بگاته‌ ڕۆحم،

هێشتا خۆرئاوابوونێك ماوه‌،

نوێژ بكاله‌سه‌رله‌لوتكه‌ی‌ ڕۆحی‌ ڕۆمانسییه‌تم..

ببوره‌ ئه‌ی‌ مه‌رگ كه‌تۆ دێی‌

هه‌موو شتێك ده‌گاته‌ هیچ،

ووڵاتی‌ منیش هیچستان...!!!

(20)

زۆر هه‌ور هه‌ن دڵۆپه‌ ناكه‌ن،

هه‌ر هاتووچۆ ده‌كه‌ن له‌خه‌یاڵدانی‌ ئاسماندا...

زۆر هه‌نگاو هه‌ن له‌ڕه‌گه‌زی‌ هه‌ور نین..

كه‌چی‌ باران ده‌نێژن له‌ئاسمانی‌ دڵدا...!!

(21)

ستیانی‌ هه‌نارێك ده‌ڵێت:له‌ناو شه‌وی‌ هه‌ناوما،

كه‌سك و سور دائه‌گیرسێم و

ده‌بمه‌ نیشتمانێك چراخان...

به‌ڵام كه‌ده‌ستێكی‌ چه‌قۆ به‌ر ئه‌و ستیانه‌م ده‌كه‌وێ،

وێرام ده‌بم و ده‌بمه‌ نیشتمانێك،

دڵۆپ،دڵۆپ  نیگه‌ران ...!!

سلێمانی‌ 21/1/2012

 

 

 

)

 

  • email ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • print چاپكردنی هه‌واڵ
  • Plain text ته‌نها به تێکست

کۆمێنته‌کان (0 کۆمێنته‌کانی پێشوو):

کۆمـینت بنوسه‌ comment

وشه‌ی سه‌ر وێنه‌که‌ بنووسه‌:

  • email ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • print چاپكردنی هه‌واڵ
  • Plain text ته‌نها به تێکست
ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌لسه‌نگێنه‌‌
5.00
ده‌لاقه‌یه‌ک به‌رووی ئه‌ده‌ب
Previous
image
چەند کورتە شیعر
شیعر / پارێز رەحمانی...
image
دیلمانج
چیرۆک / رزگار لوتفی...
image
دێڕێک قه‌مچی وشووخاڵێک چه‌خماخه‌
شێعر / ئیبراهیم ئیسماعیل پوور...
image
چرکەکانى بەرلەمردن!
شێعر / گۆران ره‌ئوف...
image
بێ مۆراڵ بووین
هێمن عــوسمان عەبدوڵڵا ...
image
Yiddish
چیرۆک / وه‌رگێڕ له‌ ئنگلیسییه‌وه‌ محه‌مه‌د ئه‌مئن مه‌جیدیان...
image
مردنێک بە دەم پێکەنینەوە
چیرۆک / کاروان محه‌مه‌د فه‌تاح...
image
بەسەرهاتی ژنێک (بەشی کۆتایی)
چیرۆک - قادر نیک پور...
image
چاو
شێعر / رەحمانی سۆفی...
image
وێنەکێش
چیرۆک / فەڕۆخ نێعمەتپوور...
image
داستانی سه‌عیدجا(به‌شی دووهه‌م)
چیرۆک له‌ ئینگلیزییه‌وه‌: محه‌مه‌د ئه‌مین مه‌جیدیان...
image
داستانی سه‌عیدجا (به‌شی یه‌که‌م)
چیرۆک له‌ ئنگلیزییه‌وه‌: محه‌مه‌د ئه‌مین مه‌جیدیان...
image
٣دار
چیرۆک / رزگار لوتفی...
image
هاوسەری گاوانی مانگاکان
چیرۆک: له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌ نه‌هرۆ...
image
ئایەتەلکورسی
چیرۆک / فەڕۆخ نێعەمتپوور...
Next
راگه‌یاندن و ئاگادارییه‌کان
image
راگەیەندراو، یاد و بیرەوەریی کاک سانێع ژاڵە
راگەیەندراو یاد و بیرەوەریی کاک سانێع ژاڵە یەک ساڵ بە سەر گیان لە دەست دانی، هاوڕێ سانێع ژاڵە، خوێندکاری کورد و ئەندامی ئەنجوومەنی قەڵەمی کوردستانی ...
image
پیرۆزبایی هاتنی ساڵی ٢٠١٢
پیرۆزبایی هاتنی ساڵی ٢٠١٢ لە گەرمەی زستاندا ساڵ نوێ دەکرێتەوە. بە بێ ئەوەی سروشت نوێ ببێتەوە و سەمای رەنگاڵە جیهان لە باوەش بگرێ، خەلک ...
اطلاعیە
اطلاعیه برگزاری جلسه عمومی انجمن قلم کردستان ایران...
Link