شێوه‌ی ره‌فتار و پێوه‌ندی دروستی دایك و باوک له گه‌ڵ مناڵ ده‌ورێکی گرینگ و سه‌ره‌کی ده‌بینێ بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر ئه‌م کێشه‌یه، مناڵ به پێی پێوه‌ندی دروست و نادروستی گه‌وره‌کان هەڵسوکەوت ئەکا. ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانین له ئاست مناڵ ئیعتراف به هه‌ڵه و ره‌فتاری نادروستی خۆمان بکه‌ین، چاوه‌ڕوانی که‌متر له‌و ئه‌که‌ین که داخۆ که‌مترین هه‌ڵه بکات یا ره‌فتاری نادروست له‌خۆ نیشان بدا. / قادر نیکپوور
تێگه‌یشتن له ده‌قێکی فاکت که له کتێبی خوێندندایه ئاسان نیه. بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر له ده‌قه‌که بگا ده‌بێ زانیاری له پێشدا و به‌تایبه‌تی ئه‌زموونی خۆی هه‌بێ که فاکت و ئه‌زموون بتوانێ پێکه‌وه پێوه‌ندی بدا بۆ باشتر تێگه‌یشتن له ده‌قه‌که. باشترین کار ئه‌وه‌یه که پێشینه سازی بکرێ پێش ئه‌وه‌ی که ده‌ست بکه‌ن به خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌که./ وه‌رگێڕانی له سوییدییه‌وه: شاهۆ حه‌سه‌نپوور...
له قوتابخانه‌ش تێگه‌یشتنی جۆراوجۆر هه‌یه له سه‌ر ئه‌وه‌ی که مند‌اڵ ده‌بێ چ بخوێنێته‌وه و نه‌خوێنێته‌وه. هێندێک که‌س له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕن که قوتابخانه ده‌بێ ئاگای له‌وه بێ که قوتابیان کتێبه کلاسیکییه‌کان بخوێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م رێگایه‌وه به‌شێک له میراتی کلتوری ڕابردوویان پێ بگا. هێندێک که‌سی دیکه له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕن که منداڵان ده‌بێ بۆخۆیان کتێبی خۆیان هه‌ڵبژێرن. ـ ورگێڕانی له سویدییه‌وه: شاهۆ حه‌سه‌نپوور...
حه‌زی مند‌اڵ، پێشینه‌ی زانیاری، ئه‌زموون و ئه‌و دۆخه‌ی که تێدایه له کاتی خوێندنه‌وه‌دا ده‌ورێکی سه‌ره‌کیان هه‌یه. هه‌مان ده‌ق ده‌توانێ دوو نێوه‌رۆکی ته‌واو جیاوازی هه‌بی بۆ دوو منداڵی جیاوز؛ هه‌روه‌ها منداڵێک ده‌توانێ بۆچوونی جیاوازی له سه‌ر هه‌مان ده‌ق هه‌بێ له دوو رۆژی جیاوازدا. / وه‌رگێڕانی له سویدییه‌وه: شاهۆ حه‌سه‌نپوور...
ده‌ست پێکردنی گه‌ڕی خوێندنه‌وه یان خوێندنه‌وه‌ی بازنه‌یی له ناو ئه‌ندامانی خێزان و خوێندنه‌وه‌ی هه‌مان کتێب خۆش و هاوکات پڕ به‌هه‌ره‌یه. ئه‌م کاره پێویست ناکات له مانگی یه‌ک جار ئه‌ویش نیو کاتژمێر زیاتر بێ. ئه‌م به‌رنامه‌یه وا ده‌کا خوێندنه‌وه بکه‌وێته سه‌ر گه‌ڕی خۆی. رێنوێنییه‌کی بچووک بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وتی خوێندنه‌وه باش بروا به‌رێوه ئه‌وه‌یه که هێندێک رێسا دانێن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌رنامه‌کانی خۆتان به‌ڕێوه به‌رن. ـ وه‌رگێڕان له سویدییه‌وه: شاهۆ حه‌سه‌نپوور...